بابه‌ت: گه‌شتوگوزارى میسرى رِێگه نادات ئافره‌تانى باڵاپۆش بچنه شوێنه گشتییه‌كان ...
به‌پێى برِیارێكى وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارى میسرى له‌مه‌ودوا ئافره‌تانى باڵاپۆش رِێگهیان پێ‌نادرێت بچنه ناو میوانخانه‌و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و خواردنگه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى نانه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌كى نارِهزایى له‌نێو شهقانى ئه‌و ووڵاته...
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسه‌كانى ده‌نگ و باس له‌ووڵاتى میسر باسیان له‌وه‌كردووه، كهوهزارهتى گه‌شتوگوزارى میسرى برِیاریداوه له‌مه‌ودوا رِێگه نه‌دات ئافره‌تانى باڵاپۆش بچنه نێوان میوانخانه‌و شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كان و خواردنگه‌كان و چه‌ند جێگه‌یه‌كى تر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه برِیارهكه كاریگه‌رى له‌سه‌ر داهاتى ئه‌و جێگه‌یانه‌دا ده‌بێت، چونكه له (60%) گه‌شتیارانى میسر له‌ووڵاتانى عه‌ره‌بین، به‌ڵام حكومه‌ت برِیارێكى له‌م شێوه‌یه رهتناكاتهوهو خاوه‌نى ئه‌و شوێنانه‌ش ترسیان له‌به‌رز كردنه‌وه‌ى داواكه نییه، چونكه حكومه‌ت پاڵپشتیان لێده‌كات.
لهبهشێكى تر‌ى برِیارهكهدا باس له‌وه‌كراوه، كهئافرهتانى نیقاب و پیاوانى بهریشیش رِێگهیان پێ‌نادرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكى ناوه‌ندى مۆنتهداى دانووستانه‌كانى گه‌شه‌پێدان و مافه‌كانى مرۆڤى میسرى باسى له‌وه‌كردووه، كه‌ئه‌و جێگایانه‌ى ئافره‌تانى باڵاپۆشى لىَ قه‌ده‌غه‌كراوه رِێگه به‌كه‌سانى مه‌سیحى و هونه‌رمه‌ندان و چه‌ندین جۆره كه‌سى تر ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له‌گه‌وره زانایانى ئه‌زهه‌ریش باسى له‌وه‌كردووه كهقهدهغهى حیجاب له‌و شوێنه گشتیانه وه‌ك ئه‌وه وایه كه قه‌ده‌غه‌ى نوێژ‌و رِۆژوو زه‌كات و حه‌ج بكرێت.
س.به‌خته‌وه‌ری