1

بابه‌ت: چیرۆكێك بۆ گه‌شه‌پێدانی توناكان: به‌ پێنوسی : همداد خالد ...

چیرۆكێك بۆ گه‌شه‌پێدانی توناكان: به‌ پێنوسی : همداد خالد ...


بریاریان دا پێشبركێیه‌ك له‌ناو خۆیاندا ساز بكه‌ن جا ئامانج و كۆمه‌لێك بۆقی بچووك به‌یه‌كه‌وه‌ بوون، خالی سه‌ركه‌وتنیان ئه‌وه‌بو ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر توانی بگات به‌ لوتكه‌ی تاوه‌ره‌ێكه‌وه‌ كه‌ خۆیان دیارییان كردبوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆری بۆقه‌كان ئاماده‌ بوون بۆ سه‌یر كردنی ئه‌م پێشبركێیه‌


پێشبركێكه‌ ده‌ستی پێكرد
وه‌ هیچ كام له‌ ئاماده‌بووان باوه‌ریان نه‌ده‌كرد ئه‌م بۆقه‌ بچوكانه‌ بتوانن له‌م پێشبركێیه‌ دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن هه‌روه‌ها بگه‌ن به‌ لوتكه‌ی تاوه‌ره‌كه‌ هه‌موویان به‌ یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد و ده‌یانوت : ئه‌وه‌ ..
مه‌حاله‌ ....مه‌حاله‌ ...مه‌حاله‌
” ئه‌یان وت هیچ كام له‌م بۆقانه‌ ناتوانن بگه‌ن به‌لوتكه‌ چونكه‌ زۆر به‌رزه‌و له‌توانایاندا نیه‌ئه‌مه‌ مه‌حاله‌.
پێشبركێ ده‌ستی پێكرد وئه‌بینرا بۆقه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ ... ته‌نها بۆقێكیان نه‌بێ كه‌ پر بوو له‌ چالاكی و هیممه‌ت به‌رزی ئاماده‌بوانیش هه‌موو هاواریان ده‌كرد به‌دلنیایه‌وه‌ ئه‌مه‌ شتێكی زه‌حمه‌ته‌ .. مه‌حاله‌ كه‌س بتوانیت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت جا به‌رده‌وام بۆقه‌ بچوكه‌كان ده‌كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌. ته‌نها یه‌ك بۆق نه‌بێت له‌سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام بوو ..سه‌ركه‌وت سه‌ركه‌وت....

كۆلی نه‌دا له‌سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌.
له‌كوتایی دا هه‌موو بۆقه‌كان كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ .. ته‌نها بۆقێكی هاورێیان نه‌بێت گه‌یشته‌ لوتكه‌ی تاوه‌ره‌كه‌وتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌بو دواتر هه‌موو بۆقه‌كان هاتنه‌ لای بۆقه‌كه‌ بوئه‌وه‌ی بزانن كه‌ چۆن توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌وتاوه‌ره‌ به‌رزه‌وه‌!!
هه‌موویان له‌ناوخۆیاندا پرسیان : باشه‌ ئه‌م بۆقه‌ بچوكه‌ ئه‌و هه‌موو هێزو توانایه‌ی له‌ كوێ بوو تا بگاته‌ لوتكه‌ی ئه‌م تاوه‌ره‌؟!
دواتر هه‌موویان بۆیان ده‌ركه‌وت !!!!!
بۆقه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ .. له‌به‌رچی سه‌ركه‌وتوو بوو!!ئه‌زانن له‌به‌رچی؟
چونكه‌ كه‌ڕ بوو گوێ بیستی وته‌ روخێنه‌ره‌كانی ئه‌وان نه‌ئه‌بوو !!!!
حیكمه‌ت له‌م چیرۆكه‌ چی یه‌؟
به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ رامه‌گره‌ له‌ كه‌سانێكی سلبی و ره‌شبین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی ره‌شبین .... ئه‌یانه‌وێت خه‌ونه‌ جوان و هیواو ئاواته‌كانت كه‌ پاراستووته‌ له‌ دلت بیروخێنن به‌وته‌ ناشیرنه‌كانیان... جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر كاتێك گوێمان گرت له‌كه‌سانی دواكه‌وتوو روخاو ره‌شبین ئه‌وا به‌ دلنیایه‌وه‌ ئاواته‌كانمان نایه‌ته‌ جێ
به‌رده‌وام بیر بكه‌وه‌ له‌ هێزو كاریگه‌ری وشه‌كان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ گوێت لێده‌بێت وده‌یخوێنیت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانت .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ....!
ئیجابی به‌
هه‌ر بۆیه‌ گوێ مه‌ده‌ كه‌سانێك! كاتێك پێت ده‌لێن : تۆ ناتوانیت خه‌ونه‌كانت بێنیته‌ دی.
وه‌ به‌رده‌وام بلێ :
من ده‌توانم .! هه‌روه‌ك رۆزفلت ده‌لێت:-

پێویسته‌ له‌سه‌رت كه‌و شتانه‌ ئه‌نجام بده‌یت كه‌وا ده‌زانیت له‌ تواناو هێزت دا نیه‌ ئه‌نجامی بده‌یت...



Bextewary.com