بابه‌ت: دوعای خێرم بۆ بکه‌ن
[size=24] بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدالله و الصلاه و السلام علی رسول الله و علی اله و صحبه و من والاه
اح الحمد الله نحمده و نستعینه و نستغفره و نعوذ بالله من شرور انفسنا و من سیئات اعمالنا من یهده الله فلا مضل له ومن یضلل فلا هادی له .
و اشهد ان لا اله الا الله وحده لا شریك له ، و اشهد ان محمدا عبد و رسوله .
سوپاس ستایشی بێپایان هه‌ر سایشته‌ی خوای گه‌وره‌یه ، په‌روه‌ردگارێك که به‌رنامه‌یه‌كی پاکی بێگه‌ردی بۆ ئاده‌میزادی دیاری کردووه تا ژیانێکی ئاده‌میزادانه ببه‌ینه سه‌ر ، سه‌لات و سه‌لامی هاتا هه‌تاییش بۆ گیانی پاکی ئه‌و پێغهمبهررهی(صلی الله علیه وسلم) که به‌رنامه‌که‌ی به ئاده‌میزاد گه‌یاند و خۆی له به‌جێهێنا نیدا نمونه بوو ، که ژیانی بریتی بوو له ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه.
دوایی ئه‌و ماوه‌ی که لێره له خزمه‌تان دابووم و له‌گه‌ڵتان بووم و چه‌ند هاورێیه‌کی خۆشه‌ویت و به‌رێزم ناسی که نه گوێم له ده‌نگییان بووه و نه ئێوه‌م بینوه به بینین ، به‌لام هه‌ر رێز و حورهمتان له کنه من هه‌بووه .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی بلاوم کردۆته‌وه له‌م مه‌کۆیه خۆشه‌ویسته هیوادارم به دڵتان بێ و رازی بن لێی ئه‌گه‌ر له هه‌ر بابه‌تێك هه‌ڵه‌م کردبێ ئه‌وه له خۆمه‌وه بووه له نه‌زانینی خۆمه‌وه بووه نه‌ك له په‌یامه‌که . جا نازانم ئێوه چه‌ند لێ رازی بوونه و چه‌ند سوودی هه‌بووه بۆتان ، ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاو کردینه‌وه ئێوه چه‌ند سوددتان لێ بینیوه من زیاتر سوددم لێ بینیوه .
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم بهرامبهریهکێك یان شتێک پێتان ناخۆش بێ کردبێ ئه‌وه داوای زۆر لێ بوردن ده‌که‌م ، داوای لێ‌خۆش بوونیش له خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌که‌م که لێم خۆش بێ
ئه‌و ماوه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه بووم سودی بۆ من زۆر هه‌بوو ، هه‌روه‌ک و وتم هاورێی به‌رێزم ناسیوه
بابه‌تی به‌سوودی ئێوه‌م خوێندۆته‌وه که نه‌مزانیوه له پێشتر.
نازانم حه‌زیشم نه‌ده‌کرد ئه‌مه بنوسم به‌ڵام هه‌رده‌بێ بینوسم ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵتان داده‌برێم ئه‌وجا نازانم چه‌نده ماوه‌که درێژه کورته به هۆی هه‌ندێ کاری خۆمه‌وه .
یه‌کمجار داوا له خوایی گه‌وره ده‌که‌م که کارئاسانیم بۆ بکات له وه‌ی که پێوه خه‌ریکم ،
دوایی داوا له ئێوه ده‌که‌م که دوعام بۆ بکه‌ن که خوایی گه‌وره بۆم ئاسان بکات ئه‌وه‌ی پێوه خه‌ریکم ، هیوادارم خوایی گه‌وره دوعاکانمان قبوڵ بکات چونکه یه‌کێك له ناوه‌کانی ( السمیع ) واته : گوێ لێ گر که گوێی له هه‌موو شتێکه که داوای لێ ده‌کات و قسه‌ده‌کات
وه ناوی ( المجیب ) واته : وه‌ڵام دانه‌وه که وه‌لامی هه‌موو که‌سێك ده‌داته‌وه که داوای لێ بکات
بۆیه منیش ده‌ڵێم خوایه گیان به گه‌وره و سۆز و میهره‌بانی و راستی و تاك و ته‌نهایی و عه‌فو و خۆشه‌ویست و ئاگا لێ بووی خۆت که ئاگات له هه‌موو شتێکه له زه‌وی و ئاسمان داوات لی ده‌که‌م کارئاسانیم بۆ بکه‌ی له هه‌موو شتێک وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یه‌ی پێوه خه‌ریکم که تۆ پێش ئه‌وه‌ی من ئه‌م کاره‌بکه‌م ده‌تزانی که پێوه خه‌ریك ده‌بم چونکه هه‌ر تۆ ده‌زانی که سبه‌ی چ ده‌بێ وه کارئاسانی بۆ هه‌موو موسڵمانێك به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌مه نوسینه ده‌خوێنه‌وه . (امین بکرمك یا ارحم رحمین ).
وسلام علیکم ورحمه الله وبرکاته
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!