بابهت: بۆچی ئافرهت دهگری و پیاویش توڕه دهبێت؟??
[size=24]بۆچی ئافرهت دهگری و پیاویش توڕه دهبێت؟[/size]??
[size=24]بۆچی ئافرەت و پیاو لە شێوازی دەربڕینی هەستیان جیاوازن؟[/size]
ڕاهاتن و فێربوونی کۆمەڵایەتی بەرپرسیارە بۆ ئەوەی ئافرەت لە هەستوسۆزی خودی خۆی نزیکتر بێت. ئافرەت هەر لەو کاتەکی کیژۆڵەیەکی بچکۆلەن بەشێوەیەک پەروەردە دەکرێن، کە هەستدار بن سەبارەت بە هەستوسۆزیان. ئەمەش وا دەکات، کە گەشەی پیشاندان و دەرخستنی ئەو هەستەیان هەمیشە لە زیادبووندا بێت، بە تایبەتی گەر ئەو هەستە نێگەتیڤانە و ڕەفتارێکی ناسکی لەدوادا بێت. وەک غەمناکی، گریان، هەستکردن بە چەوساندنەوە. ئەوان لەو هەستدەربڕینەدا زیاتر بایەخیان پێ دەدرێت. لاوان بە ڕستەی وەک “کورد ئازار ناناسێت” پەروەردە دەکرێت. کوڕان بە پێچەوانەی کچان زیاتر بە هەستی توندڕەویی، سەربەستیی و ڕەق پەروەردە دەکرێن، بەڵکو هەندێک جار ئەم شێوازە پەروەردانە وەک “پیاوەتی”یەک وەسف دەکرێت.
جگە لە هەموو ئەم کارتێکەرە کۆمەڵایەتییانە ئافرەت لەو گۆڕانکارییە بایۆلۆجییانەی کە بە درێژایی گۆڕانکارییەکانی مرۆڤدا هاتووە، کە گۆڕانکارییەکان لەو هۆرمۆنە جیاوازانەی جەستەی ئافرەت و هەروەها لە پێکهاتەی جینی ئافرەت، هەموو ئەمانە وای کردووە، کە زیاتر لە لایەنی هەست و هزردا نزیک بن جگە لەوەی کە توانای ئافرەت بۆ منداڵبوون و دایکێتی ئەمیش هۆکارێکی ترە، کە ئافرەت زیاتر لە لایەنی هەست و ناسکیی ژیان نزیک بێت زیاتر لە پیاو. بۆ نموونە: هەستدەربڕینی منداڵ بە خێرایی کاریان تێ بکات و هەوڵ دەدەن تێی بگەن وە لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی گونجاو کاردانەوەی خۆیان پیشان بدەن.
[size=24]چۆن ژن و پیاو هەستی خۆیان دەردەبڕن؟[/size]
کەواتە پیاو و ژن هەر لە منداڵییەوە بە جیاوازی فێر دەکرێن چۆن مامەڵە لەگەڵ هەستی خۆیاندا بکەن. کەواتە شتێکی ئاساییە، کە هەردوو ڕەگەزەکە گەشە بە دوو شێوازە مامەڵەی جیاواز بدەن. ڕەگەزی مێینە کەسایەتیی و باوەڕبوون بە خود لە هەست و جۆرێتی پەیوەندییەکانییەوە پێناسە دەکات، لەو پێکهاتە ڕۆحییەی، کە ئەو ئافرەتە وەک مرۆڤێک دەناسێنێت.
هەرچی ڕەگەزی نێرینەیە کەسایەتیی و بوونی خۆی لە میانی ئەو توانایەوە دەردەبڕێت، کە بتوانێت مامەڵەیەکی هێرشاوی یاخود ڕووبەڕووبوونەوە بەدی بهێنێت. ویستی پیاو بۆ سەربەستیی خود، چالاکی، دانانی سنوورێک بۆ پەیوەندییەکانی و هەندیک جار کەمیک دوور لە دەوروبەری هۆکارن بۆ ئەوەی پیاو زیاتر بە کاردانەوەیەکی جوڵەیی یاخود توڕەیی هەستەکانی خۆی دەرببڕێت. واتە پیاوان و ئافرەتان لە بار و پاڵنەرە جیاوازەکاندا مامەڵە و هەستدەربڕینی جیاوازیان هەیە.
هەندێک جاریش کە ئەم خەسڵەتە ببێتە هۆی ئەوەی کە بە زەحمەت لەیەک بگەن و کێشە لە نێوانیاندا پەیدا ببێت، بەڵام پەیوەندی و لەیەکگەشتنی هەست و سۆزیی بە شێوەیەکی گشتی کێشە نییە. ئەو کاتە کێشە پەیدا دەبێت، کاتێک ئافرەتەکە یان پیاوەکە لەبەردەمی کۆمەڵگادا هەست و سۆزی خۆی بە شێوازێک دەربڕێت، کە ئاسایی نییە لەو کۆمەڵگایەدا. بە تایبەتی پیاوان زۆر پەست دەبن و توڕەیی زاڵ دەبێت بەسەریاندا گەر هاتوو ئافرەت هەستی یاخود ڕەفتاری پیاوانە پیشان بدات. هەندێک ئافرەتیش هەن بە هۆی ئەو پیشەیەی کە گرتویانەتە دەست، ناجار دەبن هەندێک رەفتار و خەسلەتی پیاو بگرنە بەر. هەرچی پیاوانیشە بە هەمان شێوە، چونکە هەتا ئێستاش زۆر کۆمەڵگا هەن، کە ناتوانن بە شتێکی ئاسایی دابنێن کاتێک پیاوێک دەگری، کە جگە لە هەستێکی مرۆڤانە بۆ ئەو بارە دەروونییە ساتییەی کە تیایدایە هیچی تر نییە. بەڵکو ئەم خەسڵەتە دەگاتە رادەیەک، کە لە هەندێک کۆمەڵگای رۆژهەڵاتییدا بە شتێکی عەیبەی دادەنێن، بە بێ ئەوەی لە خۆمان بپرسین: جیاوازی چییە لە نێوان پیکەنین و گریاندا؟
gwllchen