بابه‌ت: (مۆرینیۆ)ی راهێنه‌ری ریال مه‌درید باس له ژیانی خۆی و ره‌وشی گۆرانی كوردی
[size=24]دوورگه- سازدانی دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك خۆزێ مۆرینیۆ یان هه‌ر وه‌رزشوانێكی دیكه‌ی به‌ناووده‌نگی جیهانی كارێكی سانا نییه و ماندووبوونی زۆری گه‌ره‌كه. ئێمه‌ش له (ماڵپه‌ڕی دوورگه) و (گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ) تا ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مۆرینیۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌نجامدا زۆر پێوه‌ی هیلاك بووین. هیلاكی ئێمه ئه‌وه‌بوو كه چه‌ندین ئیمه‌یڵمان بۆ مۆرینیۆ نارد، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی نه‌ده‌داینه‌وه به‌وه‌ی كه جارێ سه‌رقاڵی پلان و به‌رنامه‌كانی خۆیه‌تی تاكو بتوانێت ئه‌مساڵ شتێك بۆ یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه یارییه‌كانی جامی ئیتاڵیا و خولی ئیتاڵی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كۆتایی‌یان پێهات و مۆرینیۆ بوو به راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئیدی وه‌ڵامی داینه‌وه و پێیڕاگه‌یاندین كه ئه‌و له ئاماده‌باشیدایه بۆئه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا سازبكه‌ین، ئه‌وه بوو له‌ڕێگه‌ی به‌رگه‌شت ئاكره‌یی (به‌رپرسی به‌شی ئه‌وروپای ماڵپه‌ڕی دوورگه) توانیمان كات و شوێنێك بۆ ئه‌نجامدانی دیمانه‌كه‌مان دیاریبكه‌ین. ئه‌وه بوو له 14/6/2010 له وڵاتی ئیسپانیا و له مه‌درید له پاڕكێكی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره‌دا به‌دیداری مۆرینیۆ شادبووم و دیمانهكهمم له‌گه‌ڵیدا سازدا.. به‌ڵام له‌ئاكامی ئه‌و دیمانه‌یه‌دا شتێكی سه‌یرم بۆ روون بۆوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه مۆرینیۆ كوردییه‌كی زۆر باشی ده‌زانی، به‌ڕاستی به‌لای منه‌وه زۆر سه‌یر بوو! بۆیه هه‌رزوو پێمگوت كاكه مۆرینیۆ تۆ ئه‌و كوردییه باشه چۆن فێربوویت؟ ئه‌ویش گوتی: من پێش ئه‌وه‌ی راهێنهربم، وه‌رگێر بوومه و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌و راستییه ده‌زانن، من زیاتر له 44 زمانی جیهانی ده‌زانم، له‌ناویشیاندا زمانی كوردی. زمانی كوردی له بنچینه‌دا سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی (هیندۆ ئه‌وروپی)یه، زمانی ئیتاڵیش سه‌ر به‌م كۆمه‌ڵه زمانه‌یه و زمانهوانهوانهكانیش ئه‌و راستییه باش ده‌زانن، منیش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه ساڵێك له ئیتاڵیا راهێنه‌ری ئینته‌رمیلان بووم و زمانی ئیتاڵیش سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی (هیندۆ ئه‌وروپی)یه، شتی زۆرم خوێنده‌وه و زانیم كه زمانێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن زمانی كوردی و ئه‌ویش سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆ ئه‌وروپییه، بۆیه بڕیارمدا كه خۆم فێری ئه‌و زمانه بكه‌م و سوپاس بۆخوداش ئێستا ئه‌و زمانه زۆر به‌باشی ده‌زانم و زۆریش خۆشحاڵم كه بۆ یه‌كه‌مین جار دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ و گۆڤارێكی كوردی سازده‌كه‌م كه ئه‌وانیش (ماڵپه‌ڕی دوورگه) و (گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ)ن. خۆشه‌ویستان نامانه‌وێ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م دیمانه تایبه‌تییه بدوێین و ده‌زانین كه په‌رۆشی ئه‌وه‌ن ئاخۆ ده‌قی دیمانه‌كه چی تێدابێت و پرسیاره‌كانی ئێمه چین و وه‌ڵامی مۆرینیۆش چیین. بۆیه فه‌رموون ئێوه ده‌قی ئه‌و دیمانه تایبه‌تییه‌ی كه (ماڵپه‌ڕی دوورگه) و (گۆڤاری نواڵه نوێ) له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی و راهێنه‌ری ئێستای ریال مه‌دریدی ئیسپانی سازیكردووه
S\\دوورگه[/size]