1

بابه‌ت: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

[size=24]ئه‌مشه‌و له‌ یاری ته‌مه‌ن بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا  له‌ جه‌نگی له‌باوه‌شگرتنی نازناوی جامی جیهانی بۆ یه‌که‌مجار ، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای مه‌زن دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی ١٠٠ ساڵه‌  به‌ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بووه‌ پاڵه‌وانی جیهانی جامی جیهانی باشوری ئه‌فریقای ٢٠١٠ .. یاریه‌که‌ له‌ ئاستێکی جێگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌ درێژایی هه‌ردوو نیوه‌ی یاریه‌که‌ و چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان برده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌کتر به‌ تایبه‌ت ئیسپانیا که‌ هه‌میشه‌ مه‌ترسیدار تر ده‌بینرا به‌ڵام هیچ کامێکیان گۆڵیان تۆمار نه‌کردوو و یاریه‌که‌ له‌ کاتی ئاساییدا به‌ بێ گۆل کۆتایی هات ، بۆیه‌ په‌نا بردرایه‌ به‌ر کاتی زیادکراو  له‌ نیوه‌ی زیادکراوی یه‌که‌می ئیسپانیا لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداربوون و باشتر ده‌بینران به‌ڵام له‌و نیوه‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ گۆڵ نه‌بینرا ، له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا یاریه‌که‌ به‌و ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌ تاوه‌کو خوله‌کی ١١٦ که‌ هه‌مووان چاوه‌ڕێی گه‌یشتن به‌ لێدانه‌کانی سزای یه‌کلاکه‌ره‌وه‌بوون به‌ڵام ئه‌ندریه‌ ئینیێستای کوڕه‌ زێرینه‌که‌ی کاتالۆنیا و ئیسپانیا له‌ پاسێکی جوانی سیسک فابریگاس توانی گۆڵی ستله‌نکبێرگی گۆڵپارێزی تیپی به‌رامبه‌ر بهه‌ژێنێت و مێژوویه‌کی تازه‌ بۆ خۆی و وڵاته‌که‌ی بنوسێته‌وه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه‌ یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ له‌ مێژوودا که‌ یه‌که‌م یاری بدۆڕێنێت و نازناوی جامی جیهانیش به‌ده‌ست بهێنیت و وه‌کو  وڵاتێکی زلهێز له‌ یاریه‌ وه‌رزشیه‌کان له‌م ساڵانه‌ی ڕآبردوودا خۆی سه‌پاندووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕآبردوو  جگه‌ له‌ تۆپی پێ بۆته‌ پاڵه‌وانی جیهان له‌ یاریه‌کانی باسکه‌ و باله‌ و تۆپی ده‌ست .[/size]یاریگا

2

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

[size=16]پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-
پیرۆزه‌ له‌گشت هانده‌ران وعاشقانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یاریزان ئینێستا.
به‌ڕاستی ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردوو شایسته‌ی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تییه‌ بوو.
ده‌ست كانت خۆش كاك سه‌فین هه‌رله‌ش ساغ بیت[/size]

3

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

[size=24]ده‌ست خۆش گیانی من\\ پیرۆزه‌بۆئیسپانیا به‌ختێكی باشتربۆهۆڵه‌ندا[/size]

4

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

ده‌ست خۆش كاك سه‌فین
زۆرم بئ خۆش بوو ئیسپانیا بردیه‌وه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e2386f6a67.jpg

5

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

HALWEST نووسی:

[size=16]پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-
پیرۆزه‌ له‌گشت هانده‌ران وعاشقانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یاریزان ئینێستا.
به‌ڕاستی ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردوو شایسته‌ی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تییه‌ بوو.
ده‌ست كانت خۆش كاك سه‌فین هه‌رله‌ش ساغ بیت[/size]

پیرۆزه‌ له‌ هانده‌رانی ماتادۆر له‌هه‌ر شوێنێك به‌تایبه‌تی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
زۆر سوپاس كاك هه‌ڵوێست

6

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

Diyar Muhsin نووسی:

[size=24]ده‌ست خۆش گیانی من\\ پیرۆزه‌بۆئیسپانیا به‌ختێكی باشتربۆهۆڵه‌ندا[/size]

به‌ختێكی باشتر بۆ هۆڵه‌ندا ..زۆر سوپاس كاك دیار

7

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

choman GK نووسی:

ده‌ست خۆش كاك سه‌فین
زۆرم بئ خۆش بوو ئیسپانیا بردیه‌وه‌

هه‌میشه‌ دڵت خۆش بێت
سوپاس

8

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

HALWEST نووسی:

[size=16]پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-
پیرۆزه‌ له‌گشت هانده‌ران وعاشقانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یاریزان ئینێستا.
به‌ڕاستی ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردوو شایسته‌ی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تییه‌ بوو.
ده‌ست كانت خۆش كاك سه‌فین هه‌رله‌ش ساغ بیت[/size]

smile:);)

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

9

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

زۆر سوپاس لێدوان گیان

10

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

Diyar Muhsin نووسی:

[size=24]ده‌ست خۆش گیانی من\\ پیرۆزه‌بۆئیسپانیا به‌ختێكی باشتربۆهۆڵه‌ندا[/size]

11

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

یارییه‌كی زۆر خۆش بوو، به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵی بردنه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندییه‌كان ڕه‌خسا، لێ ئیسپانییه‌كان براوه‌ بوون. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر نه‌كه‌ین كه‌ ناوبژیوانی ئه‌م یارییه‌ش بێ هه‌ڵه‌ نه‌بوو، به‌ر له‌ گۆڵه‌كه‌ی ئیسپانیا ده‌بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزای ئیسپانیا لێدانی فاوڵ بۆ هۆڵه‌ندییه‌كان هه‌ژمار بكات، نه‌یكرد و له‌ هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا گۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ كرا. پیرۆزبایی له‌ هه‌موو هانده‌ران و لایه‌نگرانی ئیسپانیا ده‌كه‌م. خوا ته‌مه‌نی هه‌مووتان درێژ بكات و سه‌دان جامی جیهانی تر ببینن.

12

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

[center][size=16]پیرۆزه‌  *  پیرۆزه‌ *پیرۆزه‌  *  پیرۆزه‌ *پیرۆزه‌  *  پیرۆزه‌ *
خۆشحاڵ بووم به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆری ئیسپانی
پیرۆزه‌  *  پیرۆزه‌ *پیرۆزه‌  *  پیرۆزه‌ *پیرۆزه‌  *  پیرۆزه‌ *
[/size][/center]

13 (دەستکاری کراوە: hawkar95 2010-07-11 20:40:11)

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

S21 نووسی:

یارییه‌كی زۆر خۆش بوو، به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵی بردنه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندییه‌كان ڕه‌خسا، لێ ئیسپانییه‌كان براوه‌ بوون. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر نه‌كه‌ین كه‌ ناوبژیوانی ئه‌م یارییه‌ش بێ هه‌ڵه‌ نه‌بوو، به‌ر له‌ گۆڵه‌كه‌ی ئیسپانیا ده‌بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزای ئیسپانیا لێدانی فاوڵ بۆ هۆڵه‌ندییه‌كان هه‌ژمار بكات، نه‌یكرد و له‌ هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا گۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ كرا. . .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8c5c996d6.jpg

14

وه‌ڵام: ئیسپانیا ١ – ٠ هۆڵه‌ندا : vamos vamos espana

[size=16]

ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر نه‌كه‌ین كه‌ ناوبژیوانی ئه‌م یارییه‌ش بێ هه‌ڵه‌ نه‌بوو، به‌ر له‌ گۆڵه‌كه‌ی ئیسپانیا ده‌بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزای ئیسپانیا لێدانی فاوڵ بۆ هۆڵه‌ندییه‌كان هه‌ژمار بكات

[/size]
[size=16]کاک سه‌رهه‌نگ ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵه‌ی ناوبژیوان بکه‌ین ئه‌بوایه‌ هه‌ردوو یاریزان دی یۆنگ و ڤانبۆمێلی ته‌ڕت بکردایه‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg