1

بابه‌ت: ئیسپانیا بوه‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2010

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ هۆڵندای برده‌وه‌ و بۆیه‌كه‌م جار
بوه‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی

له‌یاری كۆتایی جامی جیهانی 2010 كه‌باشوری ئه‌فریقیا میوانداری كردبوو
ئه‌مشه‌و به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌84 هه‌زار هانده‌ر و سه‌رۆكی جیهان پلاته‌ر و
چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ كی گه‌وره‌ له‌هه‌ردووهه‌ڵبژارده‌ له‌یاریگای سۆكه‌رسیتی ئاماده‌بوون له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و
له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هۆڵندا كه‌ ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هیچ كام هه‌ڵبژارده‌ نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ هیچ كام هه‌ڵبژارده‌
گۆڵیان تۆمار نه‌كرد په‌نابردرا كاتی زیات كراو له‌گێمی یه‌كه‌می كاتی زیاتكراو هه‌ڵبژارده‌ی
ئیسپانیا كۆنترۆڵی یاریگای كرد به‌ڵام نه‌یی توانی گۆڵ تۆمار بكات له‌گێمی دووه‌می كاتی زیتكرا
یاریزان ئه‌نێستا له‌خوله‌كی 107 یاریگای هه‌ژاند كاتێك گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد بۆ ئیسپانیا و
هانده‌رانی ئیسپانیای دلخۆش كرد و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆیه‌كه‌م جار گه‌یشته‌ یاری كۆتایی و بۆیه‌كه‌من جاریش جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌
له‌جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا

سانی ناصیح – هه‌ولێر

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ئیسپانیا بوه‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2010

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: ئیسپانیا بوه‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2010

ده‌ست خۆش

4

وه‌ڵام: ئیسپانیا بوه‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2010

[center][size=16]پـــــــــــــــیـــــــــــــرۆزه‌
له‌ هه‌وادارانی ماتادۆر
پـــــــــــــــیـــــــــــــرۆزه‌

ده‌ستت خۆش سانی گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت[/size][/center]