1

بابه‌ت: مۆله‌ر نازناوی گۆلكه‌ری مۆندیالی به‌ده‌ستهینا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e351b81a31.jpg

تۆماس مۆله‌ری یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ك باشترین گۆڵكاری پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی 2010 دیاری كراو خه‌ڵاتی پێلاَوی ئاڵتونی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌رچه‌نده‌ یاریزانان دیگۆ فۆرلانی ئۆرۆگوایی و تۆماس مۆله‌ری ئه‌ڵمانی و داڤید ڤیای ئیسپانی و وێسلی شنایده‌ری هۆڵه‌ندی،هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 5 گۆل بون و له‌ ژماره‌ی گۆڵ تۆماركردندا یه‌كسانبون، به‌ڵام دواجار تۆماس مۆله‌ری یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ك باشترین گۆڵكاری مۆندیالی ئه‌فه‌ریقای باشور ده‌ستنیشانكراو خه‌ڵاتی پێلاَوی ئاڵتونی كۆمپانیای ئه‌دیداسی به‌ده‌ستهێنا.
دیاری كردنی مۆله‌ر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یاریه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ 5 گۆڵی تۆماركردوه‌،توانیویه‌تی سێ گۆڵیش دروستبكات و هیچ یه‌كێكیش له‌و سێ یاریزانه‌ی تر نه‌یانتوانیوه‌ هێنده‌ی ئه‌م گۆڵ‌ دروست بكه‌ن.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان داڤید ڤیای ئیسپانی و وێسلی شنایده‌ری هۆڵه‌ندیش پله‌كانی دوه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێناو دوابه‌دوای یه‌ك خه‌ڵاتی پێلاَوی زیوین و برۆنزیان به‌ده‌ستهێنا.

sbey

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8c5c996d6.jpg

2

وه‌ڵام: مۆله‌ر نازناوی گۆلكه‌ری مۆندیالی به‌ده‌ستهینا

ده‌ست خۆش کاکه‌ هاوکار گیان بۆ دانانی ئه‌م هه‌واڵه‌

3

وه‌ڵام: مۆله‌ر نازناوی گۆلكه‌ری مۆندیالی به‌ده‌ستهینا

zor swpas kak ahmad

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8c5c996d6.jpg