1

بابه‌ت: هه‌موو ئێواره‌یه‌ك

هه‌موو ئێواره‌یه‌ك



هه‌موو ئێواره‌یه‌ك دڵم ئاوێزانی دڵت ده‌بێ



دڵم داوا ده‌كات تۆ له‌ كه‌ناری دڵم ڕابووری



گه‌ر بۆ چركه‌یه‌ك دڵم تۆ له‌یاد بكا



ئاسمانی دڵم هه‌ورێكی ڕه‌ش دێنێ و ده‌با



پێم سه‌یره‌ هه‌ر جاره‌و كه‌ گوێم له‌ چرپه‌ی ده‌نگت ده‌بێ



بیرو هۆشم كۆچ ده‌كه‌ن بۆ دونیایه‌كی ئه‌فسووناوی



دڵته‌نگم به‌ ڕؤیشتنی هه‌ر چركه‌یه‌كی ته‌مه‌نم



ده‌ڵێم نه‌كا له‌ داهاتوودا دڵم به‌بێ تۆ كۆچ بكا



هه‌ناسه‌كه‌م بێ تۆ ڕێگه‌م پێنه‌دراوه‌ چركه‌یه‌ك بژیم



چونكه‌ دڵم په‌یوه‌سته‌ به‌ دڵی تۆ



هه‌ر جاره‌و ئامۆژگاریه‌كم لێ وه‌رگره‌



مه‌ترسه‌ لێم



من كه‌سێك سادده‌و ساكار



مات و بێده‌نگ



وا هه‌ست مه‌كه‌ له‌ دووری تۆ خۆشه‌ویستی ترم هه‌بێ



دڵم تاكه‌و ته‌نیا تۆی ده‌وێ

2

وه‌ڵام: هه‌موو ئێواره‌یه‌ك

ده‌ست خۆش

3

وه‌ڵام: هه‌موو ئێواره‌یه‌ك

زۆر سوپاس

4

وه‌ڵام: هه‌موو ئێواره‌یه‌ك

ده‌ست خۆش

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-upea9e2d1bf7.jpg

5

وه‌ڵام: هه‌موو ئێواره‌یه‌ك

زۆر سوپاس