1

بابه‌ت: وه‌سیه‌ته‌كانی‌ ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌قدۆنی‌

وه‌سیه‌ته‌كانی‌ ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌قدۆنی‌
و/ نیگار حمد علی‌

ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌قدۆنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ به‌ تواناو ئازا و ناودار بوو , ته‌ندروستی‌ به‌ره‌و خراپی‌ ِرۆیشت و كه‌وته‌ جێگاوه‌ ,ئه‌و كات بیری‌ كرده‌وه‌ و زانی‌ ئه‌م هه‌موو ئازایی‌ و سه‌ركه‌وتن و شمشێر و سامانه‌ی‌ كه‌ له‌ ڕۆژهه‌لاَته‌وه‌ تا ڕۆژ ئاوای‌ داگرتبوو , به‌ بادا ده‌ڕوا و هیچی‌ بۆ نامێنێته‌وه‌ , هه‌ر بۆیه‌ بانگی‌ ده‌س و پێوه‌نده‌كه‌ی‌ كردوو هه‌مویانی‌ كۆكرده‌وه‌ و له‌ناویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سوپاكه‌ی‌ كه‌ زۆری‌ خوش ده‌ویست . ووتی‌ : من به‌م زوانه‌ جێتان ده‌هێڵم و ته‌نها سێ‌ ئاره‌زوم هه‌یه‌ وداواكارم بێ‌ كه‌مو كوڕی‌ و به‌زووترین كات بۆم جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ن .

یه‌كه‌م : داره‌ مه‌یته‌كه‌م ته‌نها پزیشكه‌كانم هه‌ڵی‌ گرن , كه‌سی‌ تر نا , ته‌نها ئه‌وان .

دووه‌م : هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ ده‌مرم تا گۆڕستان چی‌ به‌ردی‌ به‌ نرخ و ئالتون و زیو هه‌یه‌ كه‌ به‌درێژایی‌ ژیانم كۆم كرده‌وه‌ هه‌موی‌ په‌رش و بلاَو بكه‌ن له‌سه‌ر رێگام .

سێه‌م : كاتێ‌ ده‌مخه‌نه‌ سه‌ر داره‌ مه‌یت هه‌ردوو ده‌سته‌كانم له‌ كفنه‌كه‌م ده‌ربهیێنن و به‌ كراوه‌یی‌ و به‌ده‌ره‌وه‌ بێت .

دوای‌ ئه‌مه‌ سه‌ركرده‌كه‌ به‌ چاوی‌ پڕ فرمێسك و دلی‌ پر غه‌م ده‌ستی‌ ماچ كردوو وتی‌ : دڵنیابه‌ هه‌موی‌ جێ‌ به‌جێ‌ ئه‌كه‌م , به‌لاَم چ نهێنیه‌ك له‌ پشت ئه‌م ئاره‌زوانه‌یه‌ :

ئه‌سكه‌نده‌ ر هه‌ناسه‌یه‌كی‌ قوڵی‌ هه‌ڵكێشاو وتی‌ : ده‌مه‌وێ‌ وانه‌یه‌ك به‌ جیهان بڵێم كه‌ خۆم ئێستا زانیم و هه‌ستم پێ‌ كرد :


له‌ هی‌ یه‌كه‌م ده‌مه‌وێ‌ بڵێم كه‌ مردن هات هیچ شتێ‌ ناتوانی‌ به‌ربه‌ست بێ‌ ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كانیش كه‌ به‌رده‌وام كاتی‌ نه‌خۆشی‌ راده‌كه‌ین بۆ لایان و هانایان بۆ ده‌به‌ین , ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی‌ دوو سامانن له‌ مرۆفه‌وه‌ وه‌ رناگیرێن و كه‌س ناتوانی‌ بیبه‌خشێ‌ به‌كه‌س .

له‌ هی‌ دووه‌م : ئه‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ زۆر خۆمان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ سامان و پاره‌ سه‌رقاڵ ده‌كه‌ین ناتوانین ته‌نها پارچه‌یه‌كیش به‌رین له‌گه‌ل َ خۆما ن.

هی‌ سێیه‌میش : هه‌تا خه‌ڵكی‌ بزانێ‌ كه‌ ئێمه‌ به‌ ده‌س به‌تاڵی‌ هاتینه‌ دنیا , ده‌بێت به‌ ده‌س به‌تاڵیش بڕۆینه‌وه‌ .

وه‌ دوا ووته‌كانیشی‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌هیچ شێویه‌ك مه‌زار و یاداوه‌ری‌ سه‌ر گۆری‌ بۆ نه‌كه‌ن و به‌ ساده‌و ساكاری‌ بێت , وه‌ده‌سته‌كانی‌ هه‌ر به‌ده‌ره‌وه‌ بێت تا هه‌ر كه‌سێ‌ بینی‌ بزانێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خاوه‌ن رۆژهه‌لاَت و رۆژئاوا بوو به‌ ده‌س به‌تاڵی‌ ده‌رچوو .

2

وه‌ڵام: وه‌سیه‌ته‌كانی‌ ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌قدۆنی‌

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: وه‌سیه‌ته‌كانی‌ ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌قدۆنی‌

زۆر سوپاس