بابه‌ت: له‌کوێ ژیان و دڵنییای ڕاسته‌قینه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت؟ باوکی ئه‌سماء ...
له‌کوێ ژیان و دڵنییای ڕاسته‌قینه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت؟ باوکی ئه‌سماء ...
ژیانی دوونییا ژیانێکی کورته‌و ژیانی ڕاسته قینه‌و دڵنییایی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نی یه مرۆڤ له‌م دوونیایه‌دا نه‌به‌رده‌وام له خۆشی دایه نهبهردهوامیش له ته‌نگانه‌و سه‌غڵه‌تی دایه، ئه‌گه‌ر هه‌موو دوونیا موڵکی تۆ بێت و خاوه‌نی خێزان و منداڵ و پاره‌و ئیقامه‌و چه‌ندین شتی که‌ی دوونیا که بێ باکانه مرۆڤ هه‌وڵی بۆ ده‌دات هێشتا بزانه که له ڕاڕایی و بێ ده‌ره‌تانیدا ده‌ژیت! ده‌زانیت بۆ؟
چونکه دوای ئهودهسکهوتانهش که به‌ده‌ستییان دێنیت له‌پاشدا بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه که چۆن بیان پارێزیت و ئاگات لێیان بێت که ده‌بینیت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش له ده‌ستی تۆدا نی یه و ته نانهت کاتێک سه‌رئێشه‌یه‌ك یان هه‌ڵامه‌تێکت تووش ده‌بێت به‌رگری ته‌واوت له خۆشت پێ ناکرێت له بچوکترین کاره‌ساتی دوونییا که به‌سه‌رت دا دێت بۆیه ده‌بینین ژیانی دوونییا نه دڵنیای ڕاسته‌قینه‌ی تێدایه نه‌ژیانی ڕاسته‌قینه! تۆ لهههوڵدایت بگه‌یته لوتکه ئیتر به‌هه‌ر ڕێگاو هه‌ر شتێک که مرۆڤ هیواو ئاواتی یه‌تی پێی بگه‌یت وه هه‌رکات گه‌شتیته لوتکه ئیتر وابزانیت ڕزگارت ده‌بێت و نه‌که‌ویته خوار به‌ڕاستی ئه‌مه یان خۆ خه‌ڵه‌تاندنه یان په‌ی پێ نه‌بردنه به چۆنی یه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی دوونیا له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه قورئانی یه‌ی که خوای گه‌وره ڕێڕه‌وی ژیانی به‌جوانی تێدا داڕشتوه که دوونیا بکه‌ینه کێڵگه‌ی دواڕۆژمان تاوه‌کو فریای خۆمان بکه‌وین به‌م خۆشی یه که‌مه‌ی دوونییا فریو نه‌خۆین به ڵکو ده‌یان نمونه‌ی په‌ند ئامێزمان له‌به‌رده‌ست دایه که‌وا زۆرن ئه‌وکه‌سانه‌ی هه‌ڵپه‌یان ده‌کرد بۆ دوونییا به هه‌موو شێوازێك له‌گرتنه به‌ری ده‌یان هۆکار له هۆکاره‌کانی دوونییا به‌ڵام یان نه‌گه‌شتنه ئه‌نجام یان زوو که‌وتنه خوارو هیچیش سودی پێ نه‌گه‌یاندن و ڕزگاری نه‌کردن که‌وابوو ده‌بێت مرۆڤ به‌دوای ڕێگایه‌کدا بگه‌ڕێت که ده‌یگه‌یه‌نێته ژیانی ڕاسته‌قینه‌و دڵنییای ئه‌ویش بێگومان چونکه توانای ئێمه سنورداره ئه‌گه‌ر خالقێک نه‌بێت که‌م که‌ون و کائیناتهی دروست کردووه ئه‌و ژیانه‌مان بۆ دابین بکات ئه‌وا ئێمه هه‌رگیزاو هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆ به‌بێ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و داواکاریانه‌ی که ئه‌و خالقه که(الله) یه داوامان لێ ده‌کات ناتوانین بگه‌ینه ئه‌و ژیانه ڕاسته‌قینه‌یه که‌وابوو ژیانی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه کهوابێتاقهتی و پیری و په‌ك که‌وته‌یی و نه‌خۆشی و مردنی تێدا نه‌بێت که‌چی ده‌بینین له دوونیادا ئه‌م شتانه هه‌موویان هه‌ن! ئه‌ی له کوێ ئه‌وژیانه به‌ده‌ست ده‌که‌وێت؟ بێگومان له‌و به‌هه‌شته‌ی که خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان و شه‌هیدان و ڕاستگۆیان و باوه‌ڕدارانی ئاماده‌ی کردووه به‌وه‌ی که هه‌رچی که‌سێک که‌ده‌چێته به‌هه‌شت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵ بێت یان پیر ئه‌وا له‌ته‌مه‌نی 33 ساڵی دا ده‌چێته به‌هه‌شت ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به خه‌یاڵیدا بێت بۆی ئاماده‌یه پیسی و به‌ڵغه‌م و پاشه‌ڕۆی مرۆڤ که له دوونیادا بێتاقه‌تمان ده‌کات له به‌هه‌شت دا نی یه هه‌موو خواردنێك که ده‌یخۆیت له‌ڕێی ئاره‌قه‌وه ده‌ری ده‌ده‌یت که بۆنی میسکی لێدێت هه‌رگیزاو هه‌رگیز پیر نابیت جارێکییان ئافره‌تێکی به ساڵاچوو هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) داوای ئه‌وه‌ی لێکرد که دوعای بۆ بکات خوای گه‌وره بیخاته به‌هه‌شت پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه فه‌رمووی: پیرێژن ناچێته به‌هه‌شت ئافره‌ته به ساڵاچووهکهس ده‌ستی کرده گرییان پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره گه‌نجت ده‌کاته‌وه واته به‌هه‌شتی یه‌کان به گه‌نجی ده‌چنه به‌هه‌شت له پاشدا پیرێژنه‌که گریانه‌که‌ی نه‌ماو زۆر که‌یف خۆش بوو، کاتێك ده‌ڵێین ژیان ده‌بێت ڕاسته‌قینه بێت وه‌ك وتمان ده‌بێت مردنی تێدا نه‌بیت به‌لام له دوونیادا ئه‌گه‌ر له‌و په‌ری خۆشی شادی دا بیت له‌گه‌ل باسی مردنت لا بکرێت خێرا خۆشی یه‌کانت له‌به‌رچاو ده‌که‌وێت به‌ڵام له دواڕۆژدا له نێوانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ دا له شێوازی به‌رانێك مردن ده‌هێنرێت بانگ ده‌رێك بانگ ده‌کات له به‌هه‌شتی یه‌کان خه‌ڵکی به‌هه‌شت ئه‌وا مردن سه‌رده‌بڕێت و بۆ خۆتان له ژیانی هه‌میشه‌ی به‌هه‌شت دا ژیان به‌رنه سه‌ر که ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هه‌شتی یه‌کان دڵ خۆش و شادومان ده‌کات چونکه ئیتر ده‌گه‌نه دڵنییای ڕاسته‌قینه که‌وا له به‌هه‌شت دا ده‌رناکرێن و به هه‌میشه‌ی تێیدا ده‌مێننه‌وه ده‌سا تۆش تازوهو دره‌نگ نه‌بووه کار بکه بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که نه چاو بینیویه‌تی نه ده‌م تامی خواردن و خواردنه‌وه‌کانی کردووه نه به خه‌یاڵی هیچ که‌سیش دا هاتووه ئایا تائێستا ئه‌وه‌نده‌ی که خۆت ماندوو ده‌که‌یت بۆ دوونییاکه نه‌ژیان نه دڵنییای ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نی یه تخوا نیو ئه‌وه‌نده خۆت ماندوو ده‌که‌یت بۆ ئه‌و به‌هه‌شته؟!.
.bextewery.com