بابه‌ت: مالئاوا
مالئاوا
ئه‌م شه‌و ته‌نیای له خۆشه‌ویستی منا تنۆک تنۆک
فرمێسکه‌کانی ئهبارێنته سه‌ر لاسکه گیایه‌کانی محیبه‌ت و
به‌هێمنی لێوه نورانیه‌کانی مه‌ریه‌م ماچ ده‌کات
ئه‌مشه‌و مالئاوایی له ده‌رگاکانی چاوه‌روانی خۆی
له سێدارهییهکی ئاگرین ده‌دات و
له هه‌ژمه‌تی ئه‌ستێره ته‌ماویه‌کان
هێمن هێمن لێوان لێو گولهعهشقیاکان ماچ ده‌کات
ئه‌مشه‌و سێبه‌ره‌کانی سه‌فه‌ری بکوژی خۆشه‌ویستی
له نێو جه‌نجالیا له ههژمهتا یه‌خه‌ی خۆی داده‌دڕێت و
له نێو ئاسه‌واری ژوانه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی رابردوو
به هێمنی مانگی نزا پاک ماچ ده‌کات
ئه‌مشه‌و دل له ئاوێته‌بوونی خۆی بێزاره‌و
سروده دهروێشیهکان ئه‌به‌خشێته رۆحێکی گۆشه‌گیر
گۆشه‌گیر له جاوه‌روانی و
نه‌هامه‌تیه‌کانی گریان و
سنوره‌کانی نێوان من و تۆ
ئه‌مشه‌و ئاوێنه پاکه‌کان ئاهێک ههلهکێشن
ئاهێک بۆ ساته‌وه‌خته‌کانی موسافیره‌کانی به‌هه‌شت
بۆ بخوره نێرگزیه‌کانی هه‌میشه‌ییه داگیرساوه‌کان
بۆ نیگاره سیحراویه‌کانی چاوانت
مالئاوا ئه‌ی سه‌مفۆنیاکانی محیبه‌ت و
ئاوازه نامۆیه‌کانی ژیان ............ مالئاوا
مالئاوا ئه‌ی په‌رستگا ههلفریوهکانی ژیان ........... مالئاوا
سیروان واحد