بابه‌ت: گه‌وره‌ترین دایك له جیهاندا له لێواری مه‌رگدایه!!!!!!
گه‌وره‌ترین دایك له جیهاندا له لێواری مه‌رگدایه
ئه‌م ئافره‌ته‌ی كه له وێنه‌كه‌وه ده‌بینرێت ناوی (راجۆ دیڤی لۆهان)ه و گه‌وره‌ترین دایكه له جیهاندا كه ته‌مه‌نی 72 ساڵه. ئه‌م دایكه 18 مانگ پێش ئێستا كچێكی بوو و ناوی نا (ناڤین). له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م دایكه رایگه‌یاندووه كه ئێستا هه‌ست به‌لاوازیی و بێ تواناییه‌كی زۆر ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌م ته‌مه‌ندا منداڵی بووه و له‌دایكبوونی ئه‌م منداڵه‌شی كاری زۆری لێكردووه. هه‌روه‌ها ئه‌م دایكه به رۆژنامه‌ی ناوبراوی راگه‌یاندووه كه ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌م بێ تواناییه و لاوازییه‌ی، به‌ڵام دڵخۆشه به لهدیاكبوونی كچه‌كه‌ی (ناڤین)، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مین منداڵه كه ده‌یبێت.
pshw