1

بابه‌ت: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

[size=24]شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ مامۆستا (سه‌دیقی گچكه‌)ی هه‌ڵگرى نازناوى شاى وه‌رزشوانان له‌ پایته‌خت به‌ نه‌خۆشییه‌كى درێژخایه‌ن ماڵئاواى لێكردین، كه‌ ئه‌مه‌ش جارێكى دیكه‌ فرمێسكى گه‌رمى له‌ چاوى وه‌رزشوانان باراند، مامۆستا سه‌دیق یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ كۆنه‌كانى شارى هه‌ولێر و رۆژنامه‌نووسه‌ هه‌ره‌ به‌تواناكانى راگه‌یاندنى كوردى، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك به‌رپسی لاپه‌رِه‌ى وه‌رزش له‌ رۆژنامه‌ى خه‌بات كارده‌كات و خزمه‌ت به‌ بوارى وه‌رزش ده‌كات، به‌ ماڵئاواى كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى له‌ بواره‌ جوانه‌كه‌ى جێهێشت كه‌ مه‌حاڵه‌ بتوانرێت شوێنى په‌نجه‌ جوانه‌كانى له‌ لاى وه‌رزش دۆستان پرِبێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ فرمێسكێكى گه‌رمه‌وه‌ و به‌ناوى ئه‌ندامانى مه‌كۆى (یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین)ی گۆڵچى یانه‌ى هه‌ولێر، ده‌ڵێين 1000 سڵاو له‌ رۆحى پاكى ئه‌و وه‌رزشوانه‌ دێرینه‌ قه‌ڵا و میناره‌.

مه‌كۆى: یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین  [/size]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/48db0a054e.jpg

2

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

http://files.fatakat.com/2009/5/1242752451.jpg
زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌ به‌راستی هه‌والێکی ناخۆش بوو خوای گه‌وره‌ سه‌بوری هه‌موو لایه‌ک بدات به‌تایبه‌تی بنه‌ماله‌که‌یان

3

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

هةوالیکی ناخؤش بوو...،خودا لةگوناحی خؤشبیت و بة بةهةشتی بةرینی شاد بکات...
وةبزانم هةر ئةو بوو سةرهةنگی پیگةیاند؟:/
تةمةن دریژی بؤ وةرزشوانی تر جی هیشتبیت انشاءالله..
سةرکةوتوبیت کاک شفان.

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

به‌ڕاستی زۆربه‌داخه‌وه‌خوای گه‌وره‌به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات ئه‌مه‌دوواین ناخۆشیان بێت ئینشاڵه‌ ........

5

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

[size=24]supas bo payamakantan[/size]

6

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم  ئایه‌ ڕاست ئه‌كات، سه‌رهه‌نگ په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی لێ فێربووه‌ بۆ ژیانی وه‌رزشی

خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهی خۆش بێت ...

بژیت كاك شیڤان ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

7

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

[size=24]supas bo payamakat kaka sirwan giyan[/size]

8

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

مامۆستا سدیقی گچكه مامۆستای وه‌رزشی سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند، سیروان مه‌حه‌مه‌د (كاپتنی یانه‌ی بروسك)، بژار ئه‌كره‌م (یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر و بروسك)، غه‌فوری گۆلچی یانه‌ی بروسكیش له‌م قوتابخانه‌یه‌ی خوێندووه‌، جگه‌ له‌وانه‌ش خۆشم یه‌كێكم له‌وان، كه‌ بچووك بووم له‌ هێڵی به‌رگری یارم ده‌كرد، به‌ڵام مامۆستا سدیق توانی به‌م ئه‌زمونه‌ گه‌وره‌یه‌ی خۆی من بۆ گۆلچییه‌تی هه‌ڵبژێرێ. . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ركه‌وتی به‌ده‌ست هێنا، سوپاس بۆ خوا هێشتا نه‌مردبوو سه‌ڵاح و منی بینی كه‌ بووینه‌ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق و پێمان نایه‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی بوون.


- خولی قوتابخانه‌كان بۆ تۆپی پێ، كه‌ جاران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێكوپێك ئه‌نجام ده‌درا نزیك ببویه‌وه‌، مامۆستا سدیقی گچكه‌ش تیپێكی ئاماده‌ كردبوو بۆ خوله‌كه‌، سروشتی منیش وه‌ك قوتابییه‌كانی تر سه‌یری تیپه‌كه‌م ده‌كرد له‌ قوتابخانه‌ی هێمن ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو به‌رگری كارێك له‌ تاقی كردنه‌وه‌كان ده‌رنه‌چووم، چونكه‌ ئه‌وسا یاریزانی هێڵی به‌رگری بووم.

جا یاریگای قوتابخانه‌كه‌ له‌ چیمه‌نتۆ دروست كرابوو، گۆلچی هه‌ردوولاش زۆر به‌ ترسه‌وه‌ له‌ گۆڵ وه‌ستابوون و نه‌یانده‌توانی خۆیان بۆ تۆپه‌ ئاڕاسته‌ كراوه‌كان هه‌ڵده‌ن. ئیدی چه‌ند جارێ ئه‌م شته‌ دووباره‌ بوویه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ خۆم و شه‌رواڵ و كراسی سپییه‌وه‌ له‌ مامۆستا چوومه‌ پێش و گوتم ده‌مه‌وێ ببمه‌ گۆڵچی. . ئه‌ویش به‌ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردم كه‌ بچمه‌ دواوه‌، واته‌ ناڕازی بوو به‌وه‌ی كه‌ داواكه‌م په‌سه‌ند بكات.

چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ڕی و خوله‌كه‌ نزیكتر بوویه‌وه‌، منیش له‌ ناوه‌خۆمدا هه‌ڵچووبوم له‌ تاوی ترسی گۆلچییه‌كان كه‌ بۆ هه‌موو شوتێك نه‌ده‌وێران به‌رپه‌رچی تۆپه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو دوای خه‌یاندن مامۆستا تیپه‌كه‌ی كرده‌ دوو به‌ش بۆ ئه‌وه‌ی لێدانی سزا جێ به‌جێ بكه‌ن، بینیم هه‌مان ترسی گۆلچییه‌كان دووباره‌ ده‌بوویه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ خۆم بۆ نه‌گیراو گوتم مامۆستا ده‌مه‌وێ ببمه‌ گۆلچی، تخوا ڕێم بده‌، ئیدی هه‌ر به‌ جلی قوتابخانه‌ له‌ گۆڵ وه‌ستام و زۆربه‌ی لێدانه‌كانی سزام گه‌ڕانده‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رنجی مامۆستام بۆ لای خۆم ڕاكێشا كه‌ ئیدی گرنگیم پێ بدا.

دوای ئه‌وه‌ مامۆستا بانگی كردم و له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كه‌ مابوو، مه‌شقێكی تایبه‌تی پێدام، یه‌كه‌م پرسیاری ئه‌وه‌ بوو: دایك و باوكت باڵایان چۆنه‌؟ منیش ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌وه‌م دایه‌وه‌ كه‌ باڵا دایكم به‌رزه‌، ئه‌مما باوكم نازانم، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی خۆمم نه‌دیبوو، هه‌ر مناڵ بووم كه‌ له‌ شه‌ڕی عێڕاق و ئێران باوكم به‌دیل گیرا، جا كه‌ چوومه‌وه‌ دایكم گوتی باوكت باڵای له‌من به‌رزتره،‌ منیش مامۆستام ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی دایكم.

مامۆستا گرنگییه‌كی ته‌واوی پێده‌دام و هه‌میشه‌ ده‌یگوت: تۆ زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گۆلچییه‌تیت تێدایه،‌ له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ چاونه‌ترسیت، كه‌ ئه‌مه‌ دواڕۆژی گۆلچییه‌تیت گه‌ش ده‌كات، هه‌ر واش ده‌رچوو، به‌ڵام ته‌نیا ترسی مامۆستا ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌یگوت: ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ وه‌ك و دایك و باوكت باڵا به‌رز نه‌بێت.

خولی قوتابخانه‌كان ده‌ستی پێكرد و یه‌كه‌م یاریمان له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی ناڵی بوو، من یه‌ده‌گ بووم، كاك هێمنی گۆلچی سه‌ره‌كیش كه‌ ئێستا پاسه‌وانی یه‌كێك له‌ ڕێكخراوه‌كانی شاره‌، توشی پێكان هات، من چوومه‌ جێگای ئه‌و، ئه‌و یارییه‌ خاڵی ده‌ستپێكردنی من بوو، تا یاری كۆتایی نه‌وه‌ستاین. له‌وێوه‌ تیپه‌ میللییه‌كان و پاشان سه‌رنجی ڕاهێنه‌رانی یانه‌یی پێشكه‌وتن و یانه‌ی هه‌ولێرم بۆخۆم پلكێش كرد.

مامۆستا هه‌میشه‌ پێشبینییه‌كانی ڕاست بوون، جارێكیان به‌ر له‌یاریمان له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی مسته‌وفی له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕووداوێك  چه‌ندین جار ئاگاداری كردمه‌وه‌، سبحان الله‌ كه‌ یارییه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد له‌ گێمی دووه‌م توشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بووم كه‌ مامۆستا لێی ده‌ترسا، چونكه‌ ئه‌وخوێندنه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ هه‌بوو كه‌ ڕووبه‌ڕوم بوویه‌وه‌، پێشتر یاری ئه‌وی بینی بوو.



له‌بیرمه‌ جارێكیان له‌به‌ر كه‌می مامۆستا، وتنه‌وه‌ی وانه‌ی جوغرافیا به‌ر مامۆستا سدیق كه‌وت، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی قوتابیان بۆ مامۆستا ده‌ره‌جه‌ی قوتابیان له‌م وانه‌یه‌ به‌ره‌و سه‌روی هه‌شتا به‌رز بوویه‌وه‌، ده‌شێ ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ مامه‌له‌ی مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز بوو، ئه‌وه‌ بۆیه‌ قوتابی ئاماده‌ بوو شه‌و و ڕۆژ بخوێنێ تا دڵی مامۆستا به‌ده‌ست بێنێ و به‌ ئه‌نامی تاقی كردنه‌وه‌كانی دڵخۆشی بكات لای به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌.

كه‌ زانیم مامۆستا توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ سامان بریفكانی خۆم گه‌یانده‌ ماڵیان له‌وێ له‌ باوه‌شم گرت و له‌ خه‌یاڵمدا شریتی ته‌مه‌ن گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌رده‌می مناڵێم، زۆر بیره‌وه‌ی كۆنی قوتابخانه‌م هاته‌وه‌ یاد، ئه‌زییه‌تییه‌كانی مامۆستام ده‌هاته‌وه‌ به‌رچاو كه‌ چۆن به‌ئیراده‌وه‌ له‌ هه‌وڵی پێگه‌یاندنی یاریزان بوو، ئه‌و مامۆستایه‌كی سروشتی نه‌بوو، ئێستاش نه‌گه‌یشتوومه‌ته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ بۆچی مامۆستا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر جیاوازه؟ بۆچی قوتابییه‌كانی كه‌ گه‌وره‌ش ده‌بن و قوتابخانه‌ جێ ده‌هێڵن هه‌ر دێنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ و سه‌ردانی ده‌كه‌نه‌وه‌؟ بۆچی سه‌ڵاحه‌ددین كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ یه‌كه‌م شوێنی لای مامۆستا بوو، له‌ناو باره‌گای ڕۆژنامه‌ی خه‌بات یان له‌ قوتابخانه‌؟ بۆچی سیروان مه‌حه‌مه‌د به‌ر له‌ مردنی هه‌میشه‌ پرس و ڕای به‌و بوو؟ ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری تر هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵم خول ده‌خۆنه‌وه‌. . جا هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ زاده‌ی چه‌ند چركه‌كی باوه‌شدانم بوو به‌ مامۆستا، دوای دانیشتنێكی زۆر هه‌ستم كرد به‌ته‌نیا بێت باشتره‌، ئه‌وه‌بوو ماڵه‌كه‌یم جێهێشت. جا دوێ شه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێ له‌ قوتابییه‌ كۆنه‌كانی مۆستا له‌ مردنی ئاگادار كرامه‌وه‌. . دڵ ته‌زێن بوو كه‌ به‌ر له‌ مردنی له‌وێ نه‌بووم، ئاخر ئه‌و له‌گه‌ڵ مامۆستا نازه‌نینی وانه‌ی ئینگلیزی وه‌ك دایك و باوكم وا بوون، به‌درێژایی حه‌وت ساڵی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ نه‌یانهێشت هه‌ست به‌ بێ باوكی بكه‌م* و هه‌میشه‌ سه‌رچاوه‌ی خۆشییه‌كانی من بوون له‌م حه‌وت ساڵه‌دا.

لێره‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستام ده‌كه‌م، له‌ خوا ده‌پاڕێمه‌وه‌ كه‌ سه‌بووری من و ئه‌وان بداته‌وه‌. میوانی دنیاین، هه‌موو ده‌مرین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك مه‌گه‌ر به‌ ئاسته‌م هه‌ستی پێبكرێ.

(بۆ مامۆستام "سدیقی گچكه‌")

‌له‌ كه‌ناری ئابوونی ته‌مه‌ن
هاتی و ده‌ست گرتم به‌ره‌و هیوا،
نـه‌تهێشت باری گرانی خه‌می كۆڵم
توانا و حه‌زه‌كانم بخوا

فریادڕه‌سی من تۆ بـووی،
وه‌لێ دیاری میهره‌بانیش بووی
مامۆستا و باوك و هاوڕێی بووی،
بۆ تاریكمان چرایش بووی

خۆ به‌ر له‌و كۆچه‌ت بڕیارم بوو،
وه‌ك جاران بێمه‌ پرس و ڕات
كه‌م ته‌رخه‌م بوو، نه‌مزانی
ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌ن وا زوو ده‌ڕوات

ئاخ چ ده‌ردێكی گرانه
وا له‌هیكڕا ئازیزانت نه‌بینیه‌وه‌
ئێستا وه‌ك سه‌فینه‌یه‌كی بێ كاپتنم،
وشكانی نابینمه‌وه‌

دارێكی ئاو لێ بڕاوم
به‌سه‌رچاوه‌ی ژین ناگه‌مه‌وه
ژانی له‌ده‌ست دانی تۆیه‌،
خه‌مه‌كان وا ئه‌مخۆنه‌وه

به‌ڵام به‌ته‌ك كۆچی دوایت‌
شادومانیم لێ ده‌تكێ!
چونكه‌ ئه‌زانم ده‌روون پاكه‌كان
له‌و دیو دنیا ڕوو ده‌كه‌نه‌ كوێ

ئارام بنوو مامۆستا گیان،
گۆڕه‌كه‌ت تاریكی تێدا ئه‌نخنكێ
باغیكی جه‌ننه‌تی خودایه‌ ئێستات
له‌وێش كوا هه‌ناسه‌ بڕكێ!

لێره‌ش بۆ ڕێزلێنانت قوتابی و
دۆسته‌كانت
كه‌وتونه‌ته‌ پێشبڕكێ
پێم ناڵێن ئه‌م شه‌ڕه‌فه‌ له‌ دنیای
هه‌ڵخه‌ره‌تێن
ده‌كه‌وته‌ ده‌ست كێ؟!

سه‌رهه‌نگ موحسین.
_________________________________
[size=10]* قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی 6 ساڵه‌، من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی ساڵێك كه‌وتم بۆیه‌ 7 ساڵ خوێندنم نووسیوه‌.‌‌[/size]

9

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

هةواليكى زور ناخؤشة خواى كةورة سةبورى ببخةشئ بة بنةمالةى مامؤستاى زور بةريز و ئازيز ( مامؤستا صديق ) ,,

من زور دةميكة مامؤستاى زور بةريز ئةنتاسم هةموو ساليك لة جالاكى وةرزشى قوتابخانةكان ئةنجامى يةكجار باش و بةرجاوى هةبوو بة راستى زور زور خزمةتى زةرزشى شارى هةوليرى كردةوة هةروةها جةندين ياريزانى باش و بةرجاوى شارى هةولير لة زير دةستى مامؤستا بئ كةيشتوة .. دووبارة داواى لئ خؤشبونى لئ دةكةم لةلاى خواى مهيربان انشاء الة جيكاى بةهشت دةبئ ..

انشاء اللة بةيانى دةجم بؤ تازةيةكةى جونكة كورى خوشكى مامؤستا زور هاورةيمة و ياريزانى خوشمانة ,

دةستةكانت خؤش بيت كاك شيفان بؤ كةياندنى ئةو هةوالة

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

10

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

به‌ڕاستی زۆر داخ بارم و دوعای خێری بۆده‌كه‌م.شای وه‌رزش هه‌رخۆیه‌تی
ئینا لله وانا اله راجعون.خوداسه‌بووری بنه‌ماڵه‌ی و وه‌رزش وانان بدات و شوێنگره‌وه‌ی په‌یدا ببێت.
ده‌ست خۆش براگیان

11

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

[center][size=16]به‌داخ و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوای مامۆستای گه‌وره‌ (سدیقی گچكه‌) پێگه‌ویشت .
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بووری كه‌س وكاری بدات و جێگای به‌هه‌شتی پان و به‌رین بێت
ته‌مه‌نی درێژ بۆ نه‌وه‌كانی بێت
هه‌موومان لای خوای گه‌وره‌هاتووین هه‌مووانیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆلای په‌روه‌ردیگار .
.... انا للة وانا الية راجعون  ....
[/size][/center]

12 (دەستکاری کراوە: Ricardo 2010-07-14 08:54:16)

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

[size=24]                                                ,,انا لله وانا اليه راجعون,,           






        [/size]

[center][size=26]I ALWAYS TELL THE TRUTH EVEN WHEN I LIE[/center]
[/size][center]http://s9.postimg.org/4ssfgcxsv/cover.jpg[/center]

13

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]به‌داخ و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوای مامۆستای گه‌وره‌ (سدیقی گچكه‌) پێگه‌ویشت .
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بووری كه‌س وكاری بدات و جێگای به‌هه‌شتی پان و به‌رین بێت
ته‌مه‌نی درێژ بۆ نه‌وه‌كانی بێت
هه‌موومان لای خوای گه‌وره‌هاتووین هه‌مووانیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆلای په‌روه‌ردیگار .
.... انا للة وانا الية راجعون  ....
[/size][/center]

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

14

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

Diyar Muhsin نووسی:

به‌ڕاستی زۆربه‌داخه‌وه‌خوای گه‌وره‌به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات ئه‌مه‌دوواین ناخۆشیان بێت ئینشاڵه‌ ........

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

15

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

[size=16]به راستى نازانم جى بليم..ئه مرو به يانى كه ئه نته ر نيته كه م
كرده وه يه كسه ر جومه سه ر يانه كه ى كاكه سه رهه نك..به لام
جى ؟؟به داخه وه يه كه مين هه وال هه واليكى زور دل ته زين و
هه ر يه كسه ريش فرميسكه كانم بوى هاته خواره وه..جونكه ماموستاى
به ريز هاورييه كى زور خوشه ويستم بو..نوسينمان بيكه وه زور
نوسيوه و زوريش ليكه وه نزيك بووين..به لام له به ر جوونم بو
هوله ندا توزيك ليك دوور كه وتينه وه..به لام له هه موو
كه رانه وه يه كم زوربه ى كاته كانم له كه ل ئه ودا بوو..
وه ليره ش له هوله ندا هه موو كات به يوه نديمان هه بوو..
دووا جاريش داوام له كاكه سه رهه نك كرد كه سه ردانى بكات و
ئاكاى ليبيت وه ك وه فادارييه ك بو ماموستاى به ريزى...
دووا جاريش كه هاتمه وه جومه لاى و وينه يه كم له زوره كه يدا
له روزنامه ى خه بات كرت و ئيستاش بو ئيوه ى به ريزى ده نيرم.
به راستى هه واليكى زور ناخوش و غه م ناك بوو...له دووره وه
هيجم بى ناكريت تهنا فرميسكى غه م و خه فه تبارى خومى بو
ده رزينم..باوه ريش بكه ن ئيساش له كاتى نووسينمدا فرميسكى
خوشه ويستى و يادكارييه خوشه كانم له كه ليدا وا ديته خواره وه
داواش له خواى كه وره ده كه م كه به هه شتى بان و به رينى
به نسيب بكات..
وا ئه و وينه يه شتان و ده نيرم كه دووا سه دانم بو هه ولير به
كاميراى خوم وينه ى ماموستاى به ريزم كرت[/size]

http://img444.imageshack.us/img444/646/dsc01451n.jpg

16

وه‌ڵام: شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد

ده‌ست خۆش