بابه‌ت: شوان عه‌توف خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى عێراقى بۆ ساڵى 2010 پێده‌به‌خشرێت
[size=16]رێخراوى عێراقى خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى بۆ ساڵى 2010، به‌خشى به‌شوان عه‌توف ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد، كه به به‌شدارى كردنى له چه‌ندین دراما‌و فیلمى سینه‌مایى بۆته ئایكۆنێكى دیارى ئه‌و بواره‌و له مه‌یدانى هونه‌رو سینه‌مادا سه‌ركه‌وتنى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناوه.
خه‌ڵاته‌كه به‌و هونه‌رمه‌نده به‌خشرا، دواى ئه‌وه‌ى ریكخراوى عێراقى راپرسییه‌كى كرد‌و له‌نێو چه‌ندین ئه‌كته‌ری تری ناسراوی عێراق، شوان عهتوفى هونه‌رمه‌ندى لاو، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
شوان عه‌توف له ساڵی 2010 دا رۆڵی سه‌ره‌كی له چوار فلیمی سینه‌مایی بینیوه كه فیلمێكیان له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
رێخراوهكه ساڵانه خه‌ڵاتى دیاریكراو ده‌به‌خشێ به‌مه‌به‌ستى زیاتر هاندانى گهنجانو لاوى هونه‌رمه‌ندو ده‌رخستنى توانا‌و به‌هره‌كانیان.
شوان عه‌توف ساڵی 1988، چۆته بوارى هونه‌ری شانۆ، له ماوه‌ی ساڵی 2010 دا رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه‌كانی (شوێنێك بۆ یاری، بۆنی سێ‌و، ئه‌و رۆژه‌ی بابه‌نوئێل گریا، كورته فیلمی سوپاستان ده‌كه‌م) بینیوه.[/size]
کوردسات