1 (دەستکاری کراوە: REBAZ ATA 2010-07-14 11:02:47)

بابه‌ت: به‌سه‌رهاتیكی خۆشی ئه‌نیشتاین

ئه‌نیشتاین، بە ئۆتۆمۆبیل دەچووە ئەو زانکۆیانەى کە بۆ وتار و وانە وتنەوە، بانگێشتیان دەکرد و شۆفێرێکى هەبوو، کە هەمیشە لەگەڵی بوو. لە کاتى وتاردانى ئەنیشتاین، شۆفێرەکە، لەناو بیسەران و گوێگران دادەنیشت و هەموو وتەکانى ئەنیشتاینى لەبەر دەکرد.
رۆژێک ئەنیشتاین لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکەى و لە رێگەى چوون بە زانکۆیەک، کە یەکەمجار بوو، ئەویان بۆ وتاردان، بانگێشت کردبوو، بە شۆفێرەکەى وت، ئەمڕۆ زۆر ماندووم و هیچ تواناى وتاردان دە خۆمدا نابینم.
شۆفێریش پێشنیارى کرد، کە ئەو لە جیاتى ئەنیشتیاین، وتار پێشکەش بکات و زاناى گەورەى جیهانیش یەکسەر قبووڵى کرد.
لە زانکۆش کێشە نەبوو، چونکە کەسیان ئەنیشتاین یان لە نزیکەوە نەبینى بوو. بۆیەش نەیاندەناسى.
هەر لە رێگە، ئەنیشتاین و شۆفێر جێگوڕکێیان کردو کە گەییشتنە زانکۆ، ئەنیشتاینى ئەسڵى چووە ناو رێزى قوتابیان و شۆفێرى ئەنیشتاینیش دەستى بە پێشکەشکردنى وتارەکەى کرد.
لە کۆتایی، قوتابیان، کۆمەڵێک پرسیارى زۆر قورس و بە زەحمەتیان، ئاراستەى وتار خوێن کرد و شۆفێر کە بینیی ناتوانێت وڵامى پرسیارەکان بداتەوە، یەکسەر وتى:
ئەم پرسیارانە، زۆر ئاسانن و تەنانەت شۆفێرەکەى منیش دەتوانێت وڵامتان بداتەوە. بۆیەش ئاراستەى ئەوى بکەن.
ئەوجا ئەنیشتاین، لە ناو قوتابیان هەستایە سەرپێ و وڵامى هەموو پرسیارەکانى دایەوەو قوتابیەکانى تووشى واق وڕمان کرد

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg

2

وه‌ڵام: به‌سه‌رهاتیكی خۆشی ئه‌نیشتاین

به‌سه‌رهاتێكی سه‌یربووه‌.
به‌ڵام ببوره‌ دووباره‌یه‌

3

وه‌ڵام: به‌سه‌رهاتیكی خۆشی ئه‌نیشتاین

زؤر سةير بوو زؤر

[center][size=26]I ALWAYS TELL THE TRUTH EVEN WHEN I LIE[/center]
[/size][center]http://s9.postimg.org/4ssfgcxsv/cover.jpg[/center]

4

وه‌ڵام: به‌سه‌رهاتیكی خۆشی ئه‌نیشتاین

زۆر سپاس بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ت كاك هه‌لویست
sad

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg

5

وه‌ڵام: به‌سه‌رهاتیكی خۆشی ئه‌نیشتاین

ئه‌نشتاین ته‌نها له‌ %5 ی ئه‌قلی به‌كار هیناوه‌ . ئایا ئیمه‌ له‌ % چه‌ند به‌كار ده‌هینیین ؟

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg

6

وه‌ڵام: به‌سه‌رهاتیكی خۆشی ئه‌نیشتاین

ده‌ست خۆش