1

بابه‌ت: ئه‌ وه‌ تۆ هه‌ریز گریاوی؟؟؟؟؟

ئه‌ وه‌ تۆ هه‌ریز گریاوی؟؟؟؟؟
هه‌ رگیز شه‌وان به‌ هه‌ نسکی گریانه‌وه‌ خه‌یاڵێک سه‌ ری لێ یاوی
ئه‌ وه‌ هه ‌رگیز نیوه شوه‌ وێک دلت ورکی که‌ سێکی دوری لێگرتوی
هه‌ ست کردوه‌ ته‌ نیایت وله‌ تاوانه‌ فرمێسکی خۆت ماچێکی رومه‌تی کردوی
ئه‌ وه‌ هه‌رگیزبۆنوسینی نامه‌یه‌ک به‌دیار لاپه‌ ره‌ یه‌ که‌ وه‌ راکشاوی
وه‌ک ئه‌ستێره‌ بۆلای هیچ که‌ سێک کشاوی
ئه‌ وه‌ هه‌ رگیز چیرۆکی خه‌ یاڵیت دروست کردوه دڵی خۆتی پێخۆشبکه‌ی
ئه‌ ی ئاخۆ ئاواتت هه‌یه‌ ‌تۆش وه‌ کو من ئه‌ وینێک دڵت لێبه‌ رێت
له‌و ڕێیه‌ نه‌ جاتت هه‌ یه‌
ئه‌ وه‌ هه‌رگیز دنیات لێبووه‌ به‌ که‌سێک له‌تاو جوانی ئه‌و دنیایه‌ به‌یانیان له‌ خه‌ وی شیرین دڵت له‌ پێش خۆت هه‌ڵبستێت
تۆ سپێدان هیچ جارێک له‌ خه‌ و هه‌ ستاوی و شه‌ ونمی به‌هارت دیوه‌
به‌ یادی گریانێکی خۆت په‌ ڕه‌ ی گوڵێک سریوه‌
تۆ قه‌ت چه‌ تره‌ که ‌ت لا ئه‌ به‌ ی بۆ ئه‌ وه‌ ی ماچت کات باران
تۆ هه‌ ست به‌ رابردو ئه‌که‌ی ئه‌تگریه‌ نێ یادی جاران
ئه‌ وه‌ هه‌رگیز  به‌ گه‌ ردونێ خه‌ یاڵه‌ وه‌ هیج شه‌ قامێک بۆماڵه‌وه‌ ئه‌ به‌ یته‌ وه‌
که‌ گوێت له‌ زه‌ نگی ده‌رگا ئه‌بێت به‌ پرتاوێ ئه‌ رۆی ده‌ رگا ئه‌ که‌ یته‌ وه‌
ئه‌ شڵه‌ ژێی گه‌ر ئه‌ و نه‌ بو
تۆ بیری ئه‌ستێره‌ بکه‌ ی  تێر بۆی ئه‌ گریت گه‌ ر شه‌ و نه‌ بو
ئه‌ وه‌ تۆ هه‌ رگیز هه‌ ناسه‌ت بووه‌ به‌ ئاهێکی قوڵو له‌ سینه‌ت هاتۆته‌ ده‌ رێ
ئه‌ وه‌ چی ئه‌ لێی به‌ که‌ سێک بۆ ئه‌ وه‌ ی دنیای خۆش بوێت به‌س ئه وینی تۆ شک به‌ رێت
باشه‌ ئه‌ گه‌ ر که‌ سێک هه‌ بێت بۆ تۆ وابێت
هه‌مو رۆژێک له‌ رێگاکه‌ تا  رووا بێت
که‌ سێک له‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگا بێت بتوانیت زینوی که‌ یته‌ وه‌
بۆ ژیان بدات له‌ ده‌رگات ئه‌ توانی لێی نه‌ که‌ یته‌ وه‌...........؟؟؟؟؟؟؟؟؟


هۆنراوه‌ی ره‌نج سه‌نگاوی