1

بابه‌ت: هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ داوای‌ كڕینی‌ ماسكێرانۆ ده‌كه‌ن

[size=16]هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ داوا له‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خافێر ماسكێرانۆی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵدا ئیمزا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ ئیسپانی‌ راپرسیه‌كی‌ له‌نێوان هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامداوه‌و تیایدا پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ تا چه‌ند یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سوود له‌ ئیمزا كردنی‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خافێر ماسكێرانۆی‌ ئه‌رجه‌نتیندا ده‌بینێت.
له‌ راپرسیه‌كه‌دا له‌ سه‌دا 59 ی‌ هانده‌ران داوایان كردووه‌ كه‌ به‌زووترین كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا ئیمزا بكه‌ن چونكه‌ پێیان وایه‌ هێڵی‌ ناوه‌راستی‌ یانه‌كه‌یان هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نامێنێت و ده‌بێته‌ به‌هێز ترین هێڵی‌ ناوه‌راست له‌ جیهاندا، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ سه‌دا 31 ی‌ هانده‌ران پێیان وایه‌ كه‌ نابێت یانه‌كه‌یان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ماسكێرانۆدا ئیمزا بكات چونكه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ نابێت.[/size]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/eebdcb0945.jpg
sulyfc.com

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

2

وه‌ڵام: هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ داوای‌ كڕینی‌ ماسكێرانۆ ده‌كه‌ن

له‌وانه‌یه‌ شوێنی یایا تۆری بگرێته‌وه‌ ده‌ست خۆش

3

وه‌ڵام: هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ داوای‌ كڕینی‌ ماسكێرانۆ ده‌كه‌ن

ده‌ست خۆش