بابه‌ت: ئیبرا خانوێک له میلانۆ ده‌کڕێت
پێده‌چێت زلاتان ئیبراهیمۆڤیج دواین ڕۆژه‌کانی خۆی له به‌رشلۆنه به‌سه‌ربه‌رێت دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌که هه‌ستا به کڕینی خانوێک له شاری میلانۆی ئیتاڵیا ، که ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزه‌کانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان بۆ وه‌رزی داهاتوو ، هه‌رچه‌نده یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش له هه‌مان شاردایه به‌ڵام ئه‌سته‌مه یاریزانه‌که جارێکی تر بچێته‌وه ئه‌و یانه‌یه . ئه‌گه‌ر ناوبراو بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌یسی میلان ئه‌وا توانیوێتی یاری بۆ هه‌رسێ یانه گه‌وره‌که‌ی ئیتاڵیا کردبێت ( یۆڤانتس و ئه‌نته‌رمیلانو ئه‌یسی میلان).
یاریگا