1

بابه‌ت: ئیفلاتون

[size=24]ئیفلاتون
ئيفلاتون یه‌كێكه‌ له‌ فه‌یله‌سوفه‌ هه‌ره‌ مه‌زنه‌كانى سه‌رده‌می كۆن و نوێ، له‌ ساڵى 427 پێش زانیین له‌ خێزانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى شارى ئه‌سینا له‌ دایكبووه‌، باوكی ناوى (ئه‌ریستۆن) بووه‌، دایكیشی ناوى (ئه‌فریقتۆن)بووه‌، سه‌ره‌تا ئیفلاتوونى مه‌زن له‌ بوارى سیاسه‌تدا كارده‌كات، سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش ده‌ستى هونه‌ریشى هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ ته‌مه‌نی (20) ساڵیدا ئاره‌زووى ده‌چێته‌ سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانی (سوقرات)، هه‌شت ساڵ وه‌ك قوتابییه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌، واته‌ تا ساڵی 399 پێش زاین، كه‌ مامۆستاكه‌ى دادگایی ده‌كرێ و ژه‌هرى ده‌رخوارد ده‌درێ، ئه‌ویش له‌ ئه‌سینا سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و ده‌چێته‌ ئه‌شكه‌وتێك و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كى دیكه‌ى سوقرات ماوه‌یه‌ك له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه‌، له‌ دوای ئه‌وه‌دا چه‌ند گه‌شتێكى فراوان بۆ قۆریناى میسرى كۆن و باشوورى ئیتاڵیا سه‌راقۆسه‌ ده‌ستپێكرد، ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ (ئیۆدۆرۆس) و (ئارخیتاس) و (دیون) په‌یداكرد، پاشاى سته‌مكار رمه‌ و قینى له‌ ئه‌فلاتون هه‌ڵده‌ستێ و بالیۆزى (ئه‌سپارته‌) راده‌سپێرىَ، كه‌ ئیفلاتون ده‌ستگیر بكات، وه‌ك كۆیله‌ بیفرۆشێ، به‌ڵام به‌ختى باش ده‌بێت و یه‌كێك له‌ هاورِێكانى خۆى له‌ بازارِی كۆیله‌كاندا ده‌یناسێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌یكرِێته‌وه‌ و ئازادی ده‌كات، له‌ ساڵی 387 پێش زانیین، ده‌گه‌رِِێته‌وه‌ه‌ ئه‌سینا و قوتابخانه‌یه‌ك به‌ ناوى (ئه‌كادیمیا) كه‌ ناوى ئه‌و باخچه‌یه‌ بووه‌، كه‌ قوتابخانه‌كه‌ى لێ دروستكردووه‌، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش به‌ یه‌كه‌مین په‌یمانگاى خوێندنى باڵا داده‌نرێ، بۆ ماوه‌ى 9 سه‌ده‌ ساڵ به‌رده‌وام بوو، له‌ ساڵى 347 پێش زانیین، كه‌ ئیفلاتون خه‌ریكى ته‌واوكردنى كتێبی (یاساكان) ده‌بێت كۆچى دواى ده‌كات، كه‌ ئه‌وكاته‌ ته‌مه‌نى 80 ساڵ نزیكه‌ى 28 تا 30 كتێبی له‌ شێوه‌ى گفتوگۆدا بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌نرخترینیان (ئیفلاتون و سیاستمه‌دار و یاساكان)ه‌.
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/other/c3fe01679d.bmp

2

وه‌ڵام: ئیفلاتون

dest xoSh

3

وه‌ڵام: ئیفلاتون

[size=16]awa loe hamujar agar yakek zor zan bet pee dalen
dalee eflatune

dast xosh kak shvan sarkawtubet>[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: ئیفلاتون

[size=24]كاكه‌ شڤان گیان ده‌سته‌كانت خۆش بیت بابه‌تیكی زۆر خۆش بوو . . ئه‌گه‌ر بت توانیایه‌ وینه‌یه‌كی ئه‌فلاترن خۆی دا بنیت زۆر بابه‌ته‌كه‌ت به‌هیز تر ده‌بوو وینه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئه‌فلاتۆن له‌ گوگلدا هه‌یه‌ . زۆر زۆر سپاس بۆ باته‌كه‌ت ده‌ستت خۆشبیت[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg