بابه‌ت: لۆکه زاهیر: کلیپێکی زۆر جوان له‌گه‌ڵ دکتۆره به‌لقیس
خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ “لۆکه زاهیر” ئێستا خه‌ریکی وه‌به‌رهێنانی ئه‌لبومێکی تازه‌یه به ناوی “هه‌بوو نه‌بوو” که سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند “هه‌ڵکه‌وت زاهیر” دانراوه .
لۆکه له لێدوانێکی تایبه‌ت به (کوردمیلۆدی) گوت” ئه‌م ئه‌لبومه تازه‌یه‌م زۆر ستایلی جوان و جیای له خۆ گرتووه، میلۆدیه‌کانی مامۆستا “هه‌ڵکه‌وت زاهیر” بۆی داناوم، تێکسته‌کانیش “دکتۆر ئاراس عەبدولکەریم، ئەدیب چلکی، حەمە سەعید ئبیراهیم، هەڵکەوت زاهیر، دەرباز یونس، قادر ئەسعەد، ئاریۆس، هانی سەغیر” نووسیویانه، ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵکه‌وت زاهیر خه‌ریکی بووین و کاری جوانمان بۆی کردووه، هه‌وڵم داوه وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ههنگاوێکی تازه‌تر له ئه‌لبومی یه‌که‌مم بنێم و بوێرانه‌تر کاره‌کانم بکه‌م .
لۆکه زیاتر گوتی” له‌م ئهلبومهیهم سێ دوێتم کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له “ده‌شنێ و میرا و دکتۆره به‌لقیس”، چه‌ند گۆرانیه‌کی نێو ئهلبومهکهشم کلیپ کردووه، له‌گه‌ڵ دکتۆره به‌لقیسیش خه‌ریکی کلیپم بۆ ئه‌و گۆرانیه‌ی پێکه‌وه گووتومانه .
سه‌باره‌ت به کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ی لۆکه گوتی” هه‌موو کاره‌کانی ته‌واو بوونه، ته‌نیا چاپکردنی ماوه، به‌م نزیکانه به شێوه‌یه‌کی جوان چاپ ده‌کرێت
سەرچاوەی مالپەری بەكرەجۆ