1

بابه‌ت: ‌ یاریی نێوان هه‌ولێر‌و شوڕته‌ به‌خۆڕاییه‌

[size=16]كاتژمێر 6،30 ی ئێواره‌ی هه‌ینی 16 ی ته‌ممووز له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ له‌هه‌ولێری پایته‌خت، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی شوڕته‌ ده‌كات له‌ یه‌كه‌مین یاریی هه‌ردوو یانه‌ له‌ گرووپی دووه‌می خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ.
ململانێكان له‌وپه‌ڕیی به‌هێزیدان و چانسی هه‌موو یانه‌كانی وه‌ك یه‌ك وایه‌، بۆیه‌ سێ خاڵی یارییه‌كه‌ بۆ یانه‌ی هه‌ولێر گرنگه‌، به‌ تایبه‌تی یانه‌ی قه‌ڵای زه‌رد له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی و جه‌ماوه‌ره‌ به‌ ئه‌مه‌كه‌كه‌ی یاری ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌وپه‌ڕیی ئاماده‌باشیدایه‌ و هیچ پێكانێكی له‌ یاریزانه‌كانیدا نییه‌.
جێگه‌ی باسه‌ یه‌كه‌مین یاریی یانه‌ی هه‌ولێره‌ له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ به‌ جوانترین شێوه‌‌و هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی‌ هانده‌رانیش  به‌ خۆڕاییه‌.[/size]
http://kaiwanqaradaxy.kurdblogger.com/uploads/t/takeya/73621.jpg
www.sp4kurd.tk

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3440cfed8c.gif