بابه‌ت: سامی خزه‌یره چوه ریاڵ مه‌درید
[size=16]سامی خزیره‌ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیهوهو له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له هه‌واڵێكی به په‌له‌دا ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ سامی خزهیرهی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیدا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك و ئه‌و یاریزانه‌یان به بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ هێناوه‌ته ریزه‌كانی یانه‌كه‌یانه‌وه.
ماركا ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌و یاریزانه له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا ده‌گاته شاری مهدریدو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی واژودهكات.[/size]
sbeiy.com