بابه‌ت: سێ ئامۆژگاری زۆر به‌سود.....
ڕۆژێك لوقمان به‌كوڕه‌كه‌ی وت: ئه‌مڕۆ سێ ئامۆژگاریت پێ ده‌ڵێم تا خۆشبه‌خت ببی...
یه‌كه‌م: هه‌وڵ بده له ژیانی خۆتدا، باشترین خواردنه‌كانی جیهان بخۆی !
دووه‌م: له‌ناو باشترین شوێنی نوستنی جیهان بخه‌وی !
سێیه‌م: له‌ناو باشترین قه‌سر و خانووی جیهان بژی !
كوڕی لوقمان وتی: باوكه ئێمه ماڵێكی هه‌ژارین، من چۆن ده‌توانم ئه‌م شتانه بكه‌م و به‌م سێوه بژیم؟
لوقمان وه‌ڵامی داوه وتی:
ئه‌گه‌ر تۆزێك دره‌نگتر وكه‌متر بخۆی، هه‌ر خواردنێك بخۆی تامی باشترین خواردنی جیهان ده‌دات...
ئه‌گه‌ر زیاتر كاربكه‌ی و كه‌مێ دره‌نگتر بنووی، له‌هه‌ر سوێنێك نوستبی وا هه‌ست ده‌كه‌ی باشترین شوێنی نوستنی جیهانه.....
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هاوڕێیه‌تی بكه‌ی، له‌ناو دڵیان جێ ده‌گری و ئه‌و كات تۆ خاوه‌ن باشترین خانوه‌كانی جیهانی.....