بابه‌ت: عه‌بدوڵڵا بلخێر ده‌یه‌وێ ئه‌خته‌بووته‌كه بكڕێت
[size=16]دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌خته‌بووته قوڕبهسهرهكه چه‌ند پێشبینییه‌كی بۆ یارییه‌كانی مۆندیال راست ده‌رچوو، خه‌ریكه ئه‌و ئهختهبووتهمان (په‌نا به‌خوا) لێده‌كه‌ن ساحیر!! هه‌ر رۆژه و قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌خته‌بووته ده‌كرێت..رۆژێك ده‌ڵێن ئیسپانیا ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی وه‌ك شه‌ڕه‌ف به‌و ئه‌خته‌بووته داوه و رۆژێك ده‌ڵێن نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و ئهختهبووتهیان به خائین له‌قه‌ڵه‌مداوه و بڕیاریان داوه بیكوژن و رۆژێك ده‌ڵێن ئه‌خته‌بووته‌كه چیتر پێشبینی یارییه‌كان ناكات..دوایین قسه له‌سه‌ر ئه‌خته‌بووته‌كه ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ندی ئیماراتی (عه‌بدوڵڵا بلخێر) بڕیاری داوه كه ئه‌خته‌بووته‌كه به بڕی 40 هه‌زار دۆلار بكڕێت..هه‌ر عه‌بدوڵڵا بلخێر مابوو قسه له‌سه‌ر ئه‌خته‌بووته‌كه بكات!![/size]