بابه‌ت: هه‌یفا وه‌هبی: له مردن ناترسم و دوژمنه‌كانم ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن
هه‌یفا وه‌هبی: له مردن ناترسم و دوژمنه‌كانم ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن
دوورگه- دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه، خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی (هه‌یفا وه‌هبی) به ماڵپه‌ڕی (ئێم بی سی) راگه‌یاند كه ئه‌و زیندووه و نه‌مردووه و ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن دوژمن و نه‌یاره‌كانیه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه..ههرفا هه‌روه‌ها گوتی: من له مردن ناترسم وئه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه له ناوه‌نده هونهرییهكهدان كه دژایه‌تی من ده‌كه‌م و ده‌یانه‌وێت من تێك بشكێنن و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌وان چۆڵ بكه‌م. جگه له‌مانه‌ش هه‌یفا وه‌هبی رایگه‌یاند كه ئه‌و له مردن ناترسێت، چونكه رۆژێك هه‌ر دێت كه بمرێت و ئه‌ویش خۆی بۆ ئه‌و رۆژه ئاماده‌كردووه و فه‌رزه‌كانی خواش له‌پێناو ئه‌و رۆژه به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.