بابه‌ت: ئایینی زه‌رده‌شت بناسه
ئایینی زه‌رده‌شت بناسه....
بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌ویه‌ك گه‌ر لێکۆڵینه‌وی له سه‌ر بکه‌ی له‌ژیارو چۆنیه‌تی هزرو ئاینی ئه‌و نه‌ته‌وه پێویسته زانیاریه‌کی دروست هه‌بێت له مێژوو وفه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌له....
دیاره بابه‌تێکی به‌و شێوه پێویستی به وه هه‌یه که ئاگاداری مێژوونوسانی ناوچه‌که‌و،مێژوونوسانی گه‌ڕۆك و هه‌روه‌ها مێژووناسانی نه‌ته‌وه‌که به‌هه‌مان شێوه زانیاری ووردت هه‌بێت.
هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستیم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م وای لێکردم که ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شی خوێنه‌ران گه‌له‌که‌م بکه‌م تا به‌م به‌رکوڵه بکه‌ین وبتوانم ئاینی نه‌ته‌وه‌که‌م.... بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ر .
له دوای دروست بوونی گه‌ردوون دایکی گه وره‌مان که زه‌مینه که‌وته ناو ئه‌م.. گه‌ردوونه‌وه له ده‌وری خۆر وه‌ك په‌روانه ده‌سوڕێته‌وه ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی لێ ده‌رچوو که ئێستا ئێمه‌ی له سه‌ر ده‌ژین و ناونرا زه‌وی.
به‌م زه‌مینه چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی به‌خۆیه بینیوه که مێژوو نوسان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م بۆ چوونه هاوڕان له‌گه‌ڵ زانایانی (جیۆلۆژی).
ده‌توانین به سێ گۆڕانکاری سه‌ره‌کی یان سێ قۆناغی سه‌ره‌کی ناوی لێبنێین:
یه‌که‌م قۆناغ: قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌م زه‌ویه،که ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به لاکه‌شی خۆیه‌وه وه‌ستاوه ناوی لێنراوه مانگ.....؟
دووه‌م قۆناغ :سه‌رده‌می زیوی یان سه‌رده‌می به‌فرین(عالم الطباشیري)که ئه‌م سه‌رده‌مه پیوه‌ندی دارهبه به‌گۆڕانکاری سه‌رده‌می یه‌که‌مه‌وه.....؟
سێیه‌م قۆناغ:سه‌رده‌می ئاوی یاخود سه‌رده‌می لافاوه‌که‌ی نوح(علیه سلام).. ناوزه‌نگ ده‌کرێت.....؟
به هه‌رجۆرێك بێت باسه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌وه نیه ئێستا،به‌ڵکو ئه‌مه ته‌نها نهێنیه‌که به‌جێ دێڵین بۆکاتی خۆی،له به‌ر ئه‌وی ڕێ وشوێنی مێژوو نوسان
وون نه‌که‌ین وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌کی بوون ته‌نها لێره‌وه وویستم تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و دڵۆپه له ده‌ریای زانست و زانیاری له زانستی بوون ،مه‌به‌ستی ئێمه سه‌ره‌تایی دروست بوونی مرۆڤه که چۆن ده‌ستی به ژیان و ژیار کردوه.
ئه‌م سه‌ره‌تایه ته‌نها بۆ چونه ناو بابه‌ته‌که بوو.......!
په‌یدا بوونی مرۆڤ
ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی مێژوونوسانی جیهان یه‌كگرتون له سه‌ری له‌دوای ووشك بوونه‌وی زه‌وی و لێکترزانی قاره‌کانی، ژیانی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی گرتوه، پێشترئاماژهم بۆ کرد مێژوونوسه ئاینیه‌کان به لافاوه‌که‌ی نوح ...(علیه‌سلام)ناوزه‌نگی ده‌که‌ن.
وه‌هه‌روه‌ها مێژوو نوسانی تریش به سه‌رده‌می ئاوی ناویان بردوه .
به هه‌ر جۆرێك بێت هه‌ردوولا یه‌ك گرتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره‌ساته ڕویداوه وه له زۆربه‌ی ئاینه‌کانی ئاسمانی‌دا باس کراوه وه‌ك ته‌ورات، قورئانی پیرۆز باسی لێوه کردوه وه زانایانی ئه وبواره باسیان کردوه
سه‌ره‌تایی باسهکامان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات :
چۆن مرۆڤ ژیاری ده‌ست پێکردوه
بۆ به‌ر کۆلێکی لام شێوه‌یه ده‌بێت پشت به چوار سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌کی ببه‌سرێت.
یه‌که‌م :پاش ماوه دێرینه‌کان
دووه‌م: کتێبه مێژوویه کۆنه‌کان
سێیه‌م: مێژوو ناوچه‌که
چواره‌م: گه‌ڕۆك و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کان
خوێنه‌ری به‌رێز تائێستا زانستی زه‌مین ناسی ته‌مه‌نی زه‌ویی له سه‌دان ملیۆن ساڵ به زیاتر داناوه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که باس له دروست بوونی مرۆڤ ده‌کات ده‌ڵێت مرۆڤ بۆ یه‌که‌م جار له (سراندیب) له خوارووی هندستان که (سیلان) ی ئێستا ده‌کات، به‌ڵام ته‌ورات ده‌ڵێت له عه‌ده‌ن دروست بووه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م باسه‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین به‌ره‌و پله‌کانی جۆری ڕه‌گه‌ز هه‌نگاو ده‌نێین ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که کۆنترین مرۆڤ له ناوچه‌ی شانه‌ده‌ری کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه نییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێش ئه‌م مرۆڤه مرۆڤی تر نه‌بووبێت مه‌به‌ستم له کۆنیه‌تی له هه‌مان کاتدا مرۆڤی له‌و چه‌شنه له ئه‌وروپا و هند ستان و رووسیاش دۆزراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی مێژوو نوسان ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ده‌که‌ن به سێ به‌شه‌وه
1 ره‌گه‌زی ڕه‌ش
2 ڕه‌گه‌زی سپی
3 ڕه‌گه‌زی سوور
که مێژوونوسانی ئایینی ئیسلام و جوله‌که و.....هتد ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی نوح که بریتی بوون له سام و حام ویافث یان (یافتی)، به‌ڵام مێژوونوسانی تر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ که‌ش و ئاووهه‌وای ناوچه‌کان ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت بیڵێین که سام یان شام، سامی یان شامی که نه‌وه‌ی نوحه ووشه‌ی ئاری به‌کار هاتوه بۆ ئه‌م ڕه‌گه‌زه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگر په‌رست بوون.
ووشه‌ی ئاری له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه
ووشه‌ی ئاری له دووبه‌ش پێك هاتوه (ئار) و (ی) که له زمانی ماددو پارسه‌کان و هنده‌کاندا یه‌ك سه‌رچاوه‌ن ئه‌ویش به مانای ئاگر هاتوه، وه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ناوه یان تصریفی ئه‌م ناوه بریتیه له ووشه‌کانی (ئایر، ئاور، ئاهر، ئاهێر، ئاتر، ئاگر وه ئاری) ووشه‌کانی له زمانی پارسیدا بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی بریتیه له (هێر، ئاذر، ئاتر وه ئاری) ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رده‌مه کێوی ده‌ماوه‌ند بورکانێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه. واته ئه‌وانیش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون له ترسی ئه‌و بورکانه بوون به ئاگر په‌رست بۆیه نازناوی ئاریان هه‌ڵگرتوه، وه له ئاوێستاشدا باسی ئه‌م گڕکانه کراوه که ده‌ماوه‌ند به کێوی (هارا) ناوزه‌نگ کراوه.
نه‌ته‌وه و هۆزه‌کانی ڕه‌گه‌زی ئاری به شێوه‌یه‌کی گشتی بریتیه له:
1- ئهنردان: بریتی بوون له هینده‌کان ودانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌ند و پێنج ئاو (پنجاب) و سیك و کشمیر.
2- لاتین: پێك هاتوون له فه‌ڕه‌نسی، ئسپانی، پرتغالی، ئیتالی و ڕۆمانی.
3- جه‌رمه‌ن: له هۆزه‌کانی ئه‌ڵمان و ئینگلیز سایکس و ئه‌سکه‌نده‌نافیا وگورگ پێك هاتوون.
4- ئۆسلاو: بریتین له ڕووسه‌کانی پۆڵه‌ندا(لهستان)و سرب و چیکی.
5- سلت: پێك هاتوون له بوومیه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا
6- هایی: ئه‌مانه ئه‌رمه‌نه‌کانن که ئاراراتیشیان پێ ئه‌ڵێن.
7- بلاچ: له دانیشتوانی به‌لجیکاو بولغار یا پێك دێن.
8- چهغزی: به‌شکێن له ڕووسه‌کان و سهقالیبهکان که له سه‌مه‌رقه‌نده‌وه بۆ ئه‌و ناوه کۆچیان کردوه که سه‌گلاوی یا (سوغندی)شیان پێ ئه‌ڵێن.
9- ئابادیان: که ئابادانیشیان پێ ووتون.
10- ئادیان: که ئازادیانیان پێ ووتون ئه‌مانه له‌و ئاریانهن که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ئه‌چێته‌وه سه‌ر ئازاد ئابادان.
11- ئاجامی ئه‌مانه بریتین له ئاریه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی (یاسان جام) که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (شای مههبول) له زنجیره‌ی یاسانیهکانن.
12- مادایان: پێك هاتوون له‌و ئاریانه‌ی که له نه‌وه‌ی (مادا) ی کوڕی یاخت کوڕی نوحن هۆزه‌کانی (کورد، ئه‌لوار، گیلان، ده‌لیم وه خه‌زران) له‌م به‌ره‌یه‌ن.
ئه‌مانه به‌گشتی ڕه‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی ئارین.
په‌یدا بوونی کورد
وه‌ك باسمان کرد کورد له ڕه‌گه‌زی ئاریه له سه‌رده‌مێکی نه‌زانراوه وه یان چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زایین کۆچیان کردوه بۆ کوردستان که کورد له مادده‌کانیش کۆنترن که به کورد و مادد یان ووتوه ماددیان، به‌ڵام زۆر جار له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایی که‌وتونه‌ته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی ئاوانیش هه‌ر به مادد ناسراون.
کوردستانیش ده‌که‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه به درێژای ڕووباری دیجله و چیاکانی زاگرۆس وه تا که‌نداوی عومان ڕۆشتوه، له ڕۆژئاواش به درێژای ڕووباری فورات ڕۆشتوه به درێژای زنجیره شاخی (تورسب) تا سوریا و شامات و که‌ناری ده‌ریای سپی بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌مه به‌گشتی جوگرافیای کوردستان ده‌گرێته‌وه که ته‌نها ئینساکلۆپیدیای ئیسلامی دانی به‌م جوگرافیایه‌دا ناوه، وه له مێژوه‌که‌ی ئه‌مین زه‌کی به‌گدا له سه‌ره‌تادا باسی لێوه کردوه.
هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی هه‌رچه‌نده مێژوونوسان کورد به‌وه زیاتر ناوزه‌نگ ده‌که‌ن له‌و حه‌وت هۆزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌موو مێژوونوسان له سه‌ری یه‌کگرتوون به ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کانیشه‌وه وه به هه‌مان شێوه مێژوونوسانی ناوچه‌که وه مێژوونوسانی کورد.
یه‌که‌م: گۆتی یان (جودی) ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێیه‌م: سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده و ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه له زمانی هه‌ورامی دا سیره‌ت واته دڕك.
چواره‌م: کاردۆخی یان کاری
پێنجه‌م: هۆری
شه‌شه‌م: سۆبارتۆ یان کاسی
حه‌وته‌م: مادد
به‌و نیشتمانه‌ی که پێی ده‌وترێت کوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که کوردی پێدا تێپه‌ڕ بووه
به‌ڵگه‌ی مێژووی پاشماوه دێرینه‌کان وا باسیان کردوه که کوردیان به پێنج سه‌رده‌مدا دابه‌ش کردوه.
1- سه‌رده‌می پێش مێژوو: که چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زاین تا ساڵی 3600ی پێش زاین که گۆتیه‌کان دوو سه‌ده حوکمیان کردوه ئه‌ویش به له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای (نه‌رامسینی کوڕی سه‌رگۆن) به ده‌ستی گۆتیه‌کان که ئه‌م مێژووه زۆر ڕوون و ئاشکرا نییه.
2- سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌که‌د و ئاشوری و عیلامیهکاندا ساڵی 3600ی پ.ز تا ساڵی 853ی پ.ز واتا کاتی فه‌رمانڕه‌وایی (که‌یقوبادی کوردی) یان سه‌رده‌می دروست کردنی ده‌وڵه‌تی مادد.
3- له ساڵی 853ی پ.ز تا 550ی پ.ز به سه‌رده‌می له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای مادد به‌ده‌ستی (که‌یخوسره‌وی گه‌وره‌ی پارسیا که به سیروس اعظم ) ناوبانگی ده‌رکردبوو ده‌ست پێ ده‌کات له دوای ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی مادد به‌ده‌ستی(که‌یخوسره‌وی گه‌وره) مادده‌کان ده‌بنه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی پارسیا.
4- 550ی پ.ز تا سه‌رده‌می که‌یخوسره‌وی گه‌وره کورده‌کان جاروبار فه‌رمانڕه‌واییان کردوه به‌ڵام زیاتر هه‌ر ژێر ده‌سته بوون.
5- کورده‌کان له سه‌رده‌می ئایینی ئیسلام به‌دواوه: ئه‌ویش مێژوونوسان به سێ قۆناغی گرنگ باسیان کردوه.
ئه‌مانه‌ی که خستمانه ڕوو ته‌نها بۆ ناساندنی کورد بوو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ڕووی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای کورده‌کانه‌وه بدوێین له ڕاستیدا ناتوانین به‌چه‌ند نوسینێك وه به‌ڵکو به‌چه‌ند په‌ڕتوکێکیش ڕوونیان بکه‌ینه‌وه، ئه‌م ڕه‌هه‌نده ته‌نها بۆ ناساندنی کورد و کوردستانه.
ئایینی کورد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان زیاتر له نه‌وچه شاخاویه‌کاندا ژیاون زۆر تێکه‌ڵ نه‌بوون به نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان به تێڕامانی خۆیان په‌رستنیان کردوه.
په‌رستنه‌کانیشیان بریتی بووه له شته سروشتیه‌کان وه‌ك (دار، مانگ، ڕۆژ،گا....هتد) هه‌موو جۆره شتێكی سروشتی له‌م بونه‌دا سودی به مرۆڤ گه‌یاندبێت ئه‌وان ده‌یان په‌رست، به‌ڵام مێژوونوسان سه‌ره‌تای ئایینی کورد ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ( فیتیشیزم) یان (ئه‌نیمیسیسم) واتا بت په‌رستی وه پاشان ئایینی کورد له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونیان به هۆزه‌کان و دروست کردنی فه‌رمانڕه‌وایی مادد یان ئایینی ئاریه‌کان له‌و ناوچه‌دا به گشتی بریتی بوه له ئاینی (ودا) که له هینده‌کانه‌وه وه‌ریان گرتبوو، وه پاشان ئه‌م ئایینه وابه‌ست بوو به کورده‌کانه‌وه که گۆڕا به ئایینی (واردنا) که ئه‌م خوایه ته‌نها په‌یوه‌ست بوو به مادده‌کانه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن هنده‌کانیش په‌رستویانه، وه پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی بودایی له ناو مادده‌کان و پارسه‌کاندا ده‌ستی پێ کردوه و به مهر په‌رستی خۆی ناساندوه. مادده‌کان و پارسه‌کان بڕوایان وابوه که مهرپه‌رستی خوایه‌کی گه‌وره‌تر بوه له هه‌موو خواکانی تر وه پاشان ئه‌م ئایینه‌شیان به‌جێ هێشتوه ڕوویان کردوه‌ته ئایینێکی که که ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هنده‌کان ئه‌م ئایینه ناوی (میترا ئیسیسم) بووه. که له سه‌ر بناغه‌ی ئاگر په‌رستی هێزه سروشتیه‌کان دانراوه وه‌ك ( باو تۆفان و جوانی و ئاسمان و چیا و جه‌نگه‌ڵ و شه‌و) کورد به‌سه‌رده‌مێکی که‌دا تێپه‌ڕیوه که پێی ده‌وترێت سه‌رده‌می جاد و سحربازی.
ئه‌م ئایینه زۆر بره‌وی هه‌بوه خه‌ڵکی ساده و پیاو چاکه‌کانی کوردیش ده‌بوو له سحرو جادو شاره‌زا بونایه ته‌نانه‌ت پیاوه ئاینیه کانیش له سحر شاره‌زا بوون واتا سحر پیشه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا بووه.
ئه‌م ئایینه له‌سه‌ر بنه‌مای خوایه‌ك دامه‌زراوه که دوو فریشته‌ی له ژێر ده‌ستا بووه به ناوی ( ڕاشنو وه سه‌ر ئوشنا) له ژێر فه‌رمانڕه‌وای خواکه‌یاندا بووه که ناوی (میترا دانه) که فریشته‌کان سزای خراپه‌کاران ده‌ده‌ن وه بێجگه له‌م خوایه بڕوایان به خوای خواکان بووه که ناوی ( ئێزه‌دی یان ئێزده‌کان) بووه.
ئه‌و خوایه‌ی تریش بریتی بوه له (میترا) که خوای ڕووناکی بووه وه (ئاگنی) خوای ئاگر و(ئیبن دارا) که خوای سروشت و هه‌وره‌بروسکه بووه، خوای (وارونه) خوای ئاسمان و (ئاناهیتا) خوای ئاو، وه بێجگه له‌م خوایانه خوای که‌شیان په‌رستوه وه هه‌روه‌ك باسمان کرد خوای خواکان (ئێزه‌دی) بووه، به‌ڵام خوای ئاگر به‌ڕیزترین خوا بووه لای کورده‌کان وه ئاگریش ڕێزێکی تایبه‌تی هه‌بوه وه پیاوانی ئایینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد به (ئه‌تروبان یان ئاگره‌وان) ناو ده‌بران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م دروشمه ئایینیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوه (ووته‌ی چاك، كرداری چاك) کاریان پێ کردوه، به‌ڵام له دوای ئه‌م ئاینه‌نانه گرنگترین ئایین که سه‌رچاوه‌ی گرتوه له ناو کورده‌کاندا ئایینی (شوشانگ) بووه واتا خوای هه‌مه چه‌شنه. مێژوونوسی دانیمارکی... (کریستیانسن) وه مێژوونوسانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که ئه‌م ئایینه سه‌رچاوه‌کانی ئایینه‌کانی پێش‌و بووه پیاوه ئاینه‌کان و سحربازه کورده‌کان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئاینه‌یان دامه‌زراندوه. بناغه‌ی ئه‌م ئاینه که (میترا)یه.
1- په‌رستنی هه‌موو دیارده سروشتیه‌کان.
2- پیاوه‌کانی ئه‌م ئایینه جاد و سحرباز بوون.
3- ته‌نها ڕۆحانیه‌کانی ئه‌م ئایینه پاکن.
وه ئاینی (شوشه‌نگ) له هه‌موو جیهاندا بڵاو بۆته‌وه به تایبه‌ت له ناوه‌ندی ئه‌وروپا له ساڵی 107ی ز وه ده‌ستی پێ کردوه، باکوری باڵکان و ئیتالیا و ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم ئایینی (شوشه‌نگ یان میترایان) هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بریتی بوو له ئایینی سه‌ره‌کی کورد پێش هاتنی زه‌رده‌شت.
هاتنی زه‌رده‌شت
زه‌رده‌شت کێیه؟
زه‌رده‌شت له ڕاستیدا به چه‌ند ناوێك لێکدراوه‌ته‌وه به ووشتری زه‌رد یان ئه‌ستێره‌ی زێڕین یان پیر وه‌یان ده‌سه‌ڵاتی زێڕین،خاوه‌نی ووشتر یان گه‌شه‌وه‌باسیان لێوه کردوه.
مێژوو نوسان وا ده‌گێڕنه‌وه که زه‌رده‌شت کوڕی پیاوێکی جوتیار بووه‌له ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵکدا ئاری بووهناوی له بنه‌ڕه‌تدا (زرواستر)ه یان (زراتشتر)ه
واتا خاوه‌نی ووشتری زه‌ردیان ووشتری کۆنیان پیر دێت.
له ڕاستیدا مێژووی له دایك بوونی زه‌رده‌شت زۆر ڕوون نیه..به‌ڵام مێژوو نوسان ده‌یگه‌رێنه‌وه بۆ(660)پ.ز له ئازربایجان له دایك بووه بنه‌ماڵه‌که‌ی (ئهسپیاما)یه که‌له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا هه‌موو ئارین،باوکی زه‌رده‌شت ناوی(پورشاسپا)ی ئازه‌ربایجانی ناوزه‌نگ کراوه دایکی زه‌رده‌شت ناوی (دغدو یان دگدو)بووه خه‌ڵکی (ڕه‌می)ئازه‌ربایجانه خێزانی سێیه‌می زه‌رده‌شت ناوی (هۆی وی ) بووه که کچی پاشایی ناوداری فارسه‌کان(فریشا ئوشتر)ی
برای (جاماسب )بووه.
زه‌رده‌شت له ته‌مه‌نی پازده ساڵی دا ده‌ستی به خوێندن کردوه لای مامۆستایه‌ك که ناوی (کوشتی )بووه سه‌یر له وه‌دایه که ئه‌م ناوه به کار هاتوه بۆ مه‌راسیمی پشتوێن به‌ستن له ئاینی زه‌رده‌شتی دا،تا ته‌مه‌نی بیست ساڵی به‌رده‌وام بووه له خوێندن له دوایدا زه‌رده‌شت دایك و باوك و خێزانه‌که‌ی به جێ هێشتوه و گه‌ڕاوه به جیهاندا یان ده‌ڵێن که‌سێکی گۆشه گیر بووه‌له چیاکان وئهشکهوتهکاندا.
له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا خۆی به په‌یامبه‌ر ناساندوه بانگ هشتی بۆ په‌یام به‌رێتی و ئاینه که‌ی کردوه.
مێژوو نووسان ده‌ڵێن له که‌ناری ده‌ریای (دیتا) له نزیك نیشتیمانه‌که‌ی خۆی له ئازربایجان له له‌لایه‌ن فریشته یه‌که‌وه کراوه به په‌یامبه‌ر وه ئه‌و فریشته ناوی (هومنه یان به‌همه‌ن)ه واتا له زمانی پارسی کۆندا به مانای بیری چاكه هاتووه.
له‌دوای هه‌شت ساڵ په‌یامبه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌ش فریشته ناسراوه‌که‌ی (ئهمشاسپندان ) ووت‌وێژی کردوه.
له دوای 10ساڵی تری په‌یامبه‌رایه‌تی مێژوونوسان ده‌ڵێن خه‌ڵکی زۆر ئازاریان داوه ته‌نها یه‌ك که‌س باوه‌ڕی پێ دێنێت ئه‌ویش نزیکی خۆی بووه یان ده‌ڵێن ئامۆزای خۆی بووه که ناوی(مینیدی نیمون ها) بووه.
له پاشان دا سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ڕووده‌کاته ئه‌وروپای ئێستا له ناو یۆنان و ڕۆمه‌کاندا ده‌ست به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئایینه‌که‌ی خۆی ده‌کات. زه‌رده‌شت له ناو یۆنانیه‌کاندا به (زۆرۆئاسترس) ناسراوه، وه له ناو ڕۆمه‌کانیشدا به هه‌مان شێوه پێیان وتوه(زۆرۆ ئاستر).
کارناسی فه‌ڕه‌نسی ئاوێستای (جێمس دار مێسته‌ر) ده‌ڵێت له دوای به‌جێ هێشتنی زه‌رده‌شت له ناوچه‌که‌دا توانی ڕۆمه‌کان و یۆنانیه‌کان ڕێك بخات وه کۆکیان بکات له سه‌ر خوایه‌ك که له زه‌رده‌شت دایان تاشی ناویان نا(هوم) که له شێوه‌ی مرۆڤ دا بوو.
(کرن) مێژوونوسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو ڕۆشنبیرێکی ڕووناك په‌رست بوو له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵات ناونرا به خوای خۆر.
ئه‌فلاتون له 429تا 347ی پ.ز به ڕاشکاوانه باسی زه‌رده شتی کردوه ئه‌و به فه‌یله‌سوفێکی پارس و هندهکانی ده‌زانێت وه به دامه‌زرێنه‌ری ئایینی (مه‌زد یه‌سنا) ی زانیوه که تا ئێستاش له هندستان و ئێران‌دا ئه‌و ئایینه ماوه.
مێژوونوسی سه‌ده‌ی سێیه‌می زایین (برۆسوس) زه‌رده‌شت به پاشایه‌کی خوازراوی پارس و مادده‌کان ده‌زانێت.
وه مێژوونوسه به‌ناوبانگه‌کانی جیهان هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که زه‌رده‌شت خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانه وه مێژوونوسه‌کانیش بریتین له( براتلمه، مولون، سیستان، گلدزهیر، جاکسون وه پیریتیا)، به‌ڵام ڕایه‌کی که هه‌یه که ده‌ڵێن زه‌رده‌شت خه‌ڵکی شاری (ڕهێ) واتا تارانی ئێستا به زمانی ئاوێستای باسی کردوه به شاری تارانیان ووتوه (وغ) وه به زمانی په‌هله‌وی پێی ده‌ڵێن(ڕکا) که گوایه زه‌رده‌شت له وێ له دایك بووه.
ئه‌و مێژوونوسانه‌ش بریتین له ( ئه‌فلاتون، دیۆجین له‌گه‌ڵ هرموودرس) که قوتابی ئه‌فلاتون بووه، وه هه‌ر ئه‌وانیش ووشه‌ی زه‌رده‌شتیان لێك داوه‌ته‌وه به مانای ئه‌ستێره‌ی زێڕین یان نیاز پاك وه یان به زه‌وی کێڵهرێکی باش لێکیان داوه‌ته‌وه.
له نه‌و مێژوونوساندا ته‌نها مێژوونوسی ئه‌ڵمانی که ناوی ( دۆمارێنی)یه ده‌ڵێت زه‌رده‌شت خه‌ڵکی( باڵخ)ی رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه یان (ئورومیه) وه زهردهووشتیشی به مانای سوتان و گه‌شاوه ناوزه‌نگ کردوه.
به هه‌ر جۆریك بێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌که ته‌نها ویستم سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابکێشم بۆ باس کردنی جێگه و ڕێگای زه‌رده‌شت.
له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو مه‌ڵبه‌ند و زێدی باو‌و باپیرانی وه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردبوو له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئێران گه‌یشته باره‌گای پاشای ئه‌و هه‌رێمه
که پاشای پارسه‌کان بوو ناوی ( ویشتاسب) بوو زه‌رده‌شت به‌هۆی زیره‌کی و لێوه‌شاوه‌ی خۆی توانی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پاشایه‌دا جێگای خۆی بکاته‌وه تا دوو ساڵ به نهێنی کاری کرد تا ئه‌و پاشایه بهێنێته سه‌ر بیر وبۆچون و ئایینه‌که‌ی خۆی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات داران و فه‌رمانڕه‌وایان وه پیاوانی ئایینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زۆر دژایه‌تی زه‌رده‌شتیان ده‌کرد، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی که زه‌رده‌شت کچه‌که‌ی خۆی دا به ( ویشتاسب) که به ته‌مه‌ن 48ساڵ له کچه‌که‌ی ز