1

بابه‌ت: نیوکاسڵ ده‌یه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ مامادۆ دیارای ڕیاڵ مه‌درید واژۆ بکات

http://u.goal.com/96200/96241_news.jpg
به‌پێی ڕاپۆرتێکی The Mirror،سه‌رچاوه‌کان له‌ئیسپانیاوه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ دیارای ته‌مه‌ن 29 ساڵ پێده‌چێت بچێته‌ خولی ئینگلیزی و له‌وێ درێژه‌ به‌ کاروانی یارییکردنی خۆی بدات.

جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دیارا سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی وی له‌یانه‌که‌ کرد و،به‌ یاریزانه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مالی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ڕێگه‌ی ده‌دات له‌ یانه‌که‌ بڕوات.

چوار ساڵ پێش ئێستا ڕیاڵ مه‌درید به‌بڕی 20 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی مامادۆ دیارای کڕی و له‌دوو وه‌رزی یه‌که‌میدا له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێنا،به‌ڵام له‌ دوو ساڵی دووایدا هه‌میشه‌ هاوڕێی کورسی یه‌ده‌گ بووه‌.
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی نیوکاسڵ یونایتد،کریس هۆگتۆن ده‌یه‌وێت به‌هێنانی مامادۆ پێکهاته‌ی به‌هێز بکات،به‌ڵام مووچه‌ی به‌رزی دیارا ڕه‌نگه‌ ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م به‌ئاکام گه‌یشتنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌.