1

بابه‌ت: ماركۆ كالسان .. ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌ی بلیمه‌تی كۆمپیوته‌ره‌

ماركۆ كالسان .. ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌ی بلیمه‌تی كۆمپیوته‌ره‌



ماركۆ كالسان، ئه‌و منداڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌كادیمییه‌كان به‌ (موعجیزه‌)ی جیهانی كۆمپیوته‌ر وه‌سفی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ‌شاری سكوبییه‌ له‌ وڵاتی مه‌كدۆنیا. كالسان ته‌مه‌نی 9 ساڵه‌ و بچووكترین ئه‌ندازیاری سیسته‌مه‌كانی مایكرۆسۆفته‌ له‌ جیهاندا، خاوه‌نی چوار بڕوانامه‌یه‌ له‌و كۆمپانیایه‌دا. كتێبێكی له‌باره‌ی ویندۆز 7 داناوه‌ كه‌ 312 لاپه‌ڕه‌یه‌‌ و هه‌ر كۆمپانیاكه‌ش خۆی چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه‌‌. ...

http://www.c4kurd.com/fileup/c4kurd999st_Marco_Calasan_jpg_-1_-1.jpg


ماڵی ماركۆ له‌ به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌كه‌یه‌تی و زۆربه‌ی كاته‌كه‌ی له‌ تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری قوتابخانه‌كه‌ به‌سه‌رده‌بات، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و تاقیگه‌یه‌ وه‌ك ماڵی خۆیه‌تی و له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش تێیدا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی منداڵانی تر، ئه‌وانه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ لێدانی زه‌نگی كۆتایی ده‌وام به‌خێرایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
كالسان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی هۆگربوونی به‌ كۆمپیوته‌ر و جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ڵێت: (مه‌عریفه‌ و زانیاری وا ده‌كات كه‌ هه‌موو شتێك ببێت).
سه‌ره‌ڕای بلیمه‌تی و زیره‌كییه‌كه‌ی، كالسان خۆی وه‌ك هه‌ر مندالێكی ئاسایی ده‌بینێت و ده‌ڵێت: (من ته‌نها منداڵێكی ئاساییم و كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا یاری ده‌كه‌م به‌ته‌واوی له‌یادم ده‌چێت كه‌ ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌م هه‌یه‌). م‌اركۆ كالسان ئێستا ده‌توانێت به‌ سێ زمان قسه‌بكات و ده‌یه‌وێت فێری چواره‌میش ببێت، له‌كاتێكدا كه‌ زمانی ئینگلیزی زمانی دایك نییه‌ بۆ ئه‌و.
به‌پێی بۆچوونی پڕۆفیسۆر (ئیلینا ئه‌شكوفزكا) كه‌ پشكنینی بۆ ماركۆ كردووه‌ له‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی 7 ساڵ بووه‌، كاركردنی فه‌رمانه‌كانی مێشكی له‌سه‌رووی سروشتییه‌ و بۆی ئاشكرابووه‌ كه‌ مێشكی ماركۆ به‌هه‌مان كاركردنی مێشكی منداڵێكی ته‌مه‌ن سه‌رووی 12 ساڵییه‌وه‌ كاره‌كانی ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ : سی فۆر کورد

2

وه‌ڵام: ماركۆ كالسان .. ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌ی بلیمه‌تی كۆمپیوته‌ره‌

ده‌ست خۆش

3

وه‌ڵام: ماركۆ كالسان .. ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌ی بلیمه‌تی كۆمپیوته‌ره‌

ســــــــــــــــــــوپــــــــــــــــــــاســــــــــــــــــــــــ