بابه‌ت: (سكولار) خزمه‌تێكی نوێی گوگڵ بۆ لێكۆڵه‌ران و قوتابیان
[size=16]ئامێری گه‌ڕانی به‌ناوبانگ (گوگڵ) خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی خسته به‌رده‌ستی لێكۆڵه‌ران و قوتابیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام بده‌ن. سكولار ناوی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌یه كه گوگڵ پێشكه‌شی لێكۆڵه‌ران و قوتابیانی كردووه و سكولار ئاسانكارییه‌كی ته‌واوی بۆ لێكۆڵه‌ران و قوتابیان ده‌كات تاكو به‌زووترین كات ئه‌و سه‌رچاوه و كتێب و رۆژنامه و گۆڤارانه به‌ده‌ست بهێنن كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن تاكو له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا وه‌كو سه‌رچاوه به‌كاریان بهێنن.[/size]