بابه‌ت: چه ند نوکته یه کی زۆر خۆش
-کابرايهك له شه‌قامێكدا قه‌ڵه باڵهغييهك ده‌بينێت ،
ده‌پرسێت:-ئه‌وه چيه؟
پێی ده‌ڵێن:- ئه‌وه کاره‌ساتی ئۆتۆمبێله ، ده‌ڵێن مردووشی لێ که‌وتۆته‌وه .
ئه‌ويش به خه‌ڵکه‌که ده‌ڵێ:- لاچن ، ڕێم که‌ن من مامی مردوه‌که‌م.. که‌ده‌گاته سه‌ری ده‌بينێت که‌رێکه و تۆپيوه.
2-جارێك حاکم به دز ئه‌ڵێت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ت بۆچی دزی؟
ئه‌ويش ئه‌ڵێ چونکه له‌به‌رده‌م گۆڕستان بوو وامزانی خاوه‌نه‌که‌ی مردووه
3-مامۆستايه‌ك پرسيار له قوتابييهکان ئه‌کاو ئه‌ڵێ:دوو دز دوای ئه‌وه‌ی هه‌زار ديناريان دزی يه‌کێ چه‌نديان
بهرئهکهوهێ. قوتابی ئه‌ڵێت"مامۆستا يه‌کێ شه‌ش مانگ زيندان و سهرتاشينێکی به‌خۆڕايی.
4-جارێك دوو گێل به‌يه‌که‌وه بوون يه‌کێکيان گووتی با به‌م شه‌وه بچين کارێکی زۆر پێويستم هه‌يه،
که‌چوون بينی وا دار زهيتونێك ده‌چێنێ ، گووتی ئه‌وه بۆ به‌م شه‌وه دهيچێنی .
گووتی تاوه‌کو زهيتونهکه ڕه‌ش بێ.
5-جارێك پياوێك ده‌چێته چێشتخانه له‌سه‌ره‌تادا ليستهکهی بۆ دێنن ده‌ڵێن له‌سه‌ره‌تادا هه‌ر خواردنێك بخۆی
قاپێك شۆربا به‌به‌لاشه ، ئه‌ويش ده‌ڵێ ئێ شۆرباکه‌م بۆ بێنن چی ترم پێ ناخورێت.
6-جارێك پياوێك بێ پاره ئه‌بێت ، ناچار به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت : ئيمڕۆ ئه‌چم گه‌ێ درێژه‌که‌م بفڕۆشم.
ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ : هه‌ی دێوانه ئه‌گه‌ر گوێ درێژه‌که‌ت بفڕۆشی ئه‌ملاو ئه‌ولا چۆن ئه‌که‌يت ؟
کابراش ئه‌ڵێت: ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌نده سادهيت له بازاڕ نرخێکی وای له‌سه‌ر دا ئه‌نێم هيچ که‌س پێی نه‌کڕێت.
8-رؤزيكيان مامؤستا له بؤلدا برسيا له قوتابيه كى ته مه ل ئه كات نايزانيت ئه لي دانيشه حه يوان
دواترله قوتابيه زيره كه كه ئه برسيت ئه يزانيت مامؤستاش بيى ئه ليت ئافه رين شيرى بؤل
قوتابيه ته مه له كه ش له ولاوه بي ئه كه نيت وئه ليت دلى خؤت خؤش نه كه يت شيريش هه رحه يوانه
9-پیاوێک له‌سه‌ره‌مه‌رگا به ژنه‌که‌ی ده‌ڵێت؛ توخوا ژنه‌که ئه‌گه‌ر مردم شوو به حه‌سه‌نی دراوسێمان مه‌که، چونکه زۆر ڕقم لێیه‌تی.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ پیاوه‌که هیچ خه‌مت نه‌بێت، به‌خوا زۆر ده‌مێکه وه‌عدم به سمایلی ئامۆزام داوه
10-جارێك قازی به تاوانبار ده‌ڵێ تۆ پاره‌ی ئه‌و پياوهبۆ نادهيتهوه؟
ئه‌ويش ده‌ڵێ به‌خوا يه‌ك ساڵه پێی ده‌ڵێم يه‌ك هه‌فته له‌سه‌ر ڕاوه‌سته ڕاوه‌ناستێ.
11-نیوه‌ڕۆیه‌ک، کابرایه‌کی عه‌مه‌لی ئه‌چێت بۆ ماڵی هاوڕێیه‌کی بۆ نانخواردن، که دائه‌نیشن له‌سه‌ر سفره و قاپ دائه‌نرێت، ئه‌بینێت قاپه‌کان په‌ڵاوی و پیسن، ئه‌کشێته دواوه و نان ناخوات. له‌وێ هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌چێت بۆ ماڵی هاوڕێیه‌کی تری بۆ نانخواردن. که ئه‌چێته ژووره‌وه و ئه‌بینێ توولهسهگێکیان هه‌یه، له‌دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ:
"به‌خوا ئێره‌ش له‌ولا پاکتر نییه."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌چێته ژووره‌وه. که سفره ڕائهخرێت سه‌رنجی قاپه‌کان ئه‌دات و ئه‌بینێ قاپه‌کان له پاکیدا بریسکه‌یان دێت. نان ئه‌خورێت و به‌ده‌م چاخواردنه‌وه‌وه باسی پاکوته‌میزی ئه‌کرێت. کابرا باسی ماڵی هاوڕێکه‌یان بۆ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"قاپه‌کانیان ئه‌وه‌نده پیس بوون، ته‌بیعه‌تم نه‌چووه سه‌ر نانه‌که و نه‌متوانی نان بخۆم"
ژنی ماڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"دیاره ئه‌وان سه‌گیان نییه قاپه‌کانیان بۆ بلێسێته‌وه."