بابه‌ت: رۆژ که‌ریم بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کارێکی هونه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ رۆژ که‌ریم، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کارێکی هونه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان و به‌دوای سپۆنسهرێكدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی.
رۆژ که‌ریم، له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌م له سه‌رداوای گوندی ئه‌ڵمانی بوه بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێك و هه‌روه‌ها چه‌ند شه‌وه ئاهه‌نگێكی دیكه‌ش سازده‌که‌م.
وتیشی: به‌نیازم كاری موزیك وه‌كو ئاواز بۆ چه‌ند گۆرانیبێژێك ئه‌نجام بده‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی ئه‌و گۆرانیبێژانه بدات كه كاریان بۆ ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌لبومه نوێیهکهشییهوه رۆژ که‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوه و له‌ئێستادا به‌دوای سپۆنسهرێكدا ده‌گه‌رێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
sbey