بابه‌ت: غــــــــــــــــهزاڵ
[size=16]ئه‌ی غه‌زاڵی چاو كه‌ژاڵ، ئاسكی سوكی گه‌ردن به خاڵ
دنیا بێ دڕك و داڵ دێم له شوێنت وێنه‌ی عه‌واڵ
كێوان به كێوان، یاڵ به یاڵ، كۆڵان به كۆڵان، ماڵ به ماڵ
غه‌زاڵ غه‌ریبم شێت و دێوانه.. به ته‌نیا و بێكه‌س به‌جێم مێلانه
گیانی من ژیانی من هێز و هه‌ست و ته‌وانی من
هه‌ر تۆی رۆح و ڕه‌وانی من مه‌به‌ستی سه‌ر زوبانی من
گیانێكه ژیانێكه گۆشت و ره‌گ و ئێسقانێكه
مابێتم نیوه گیانێكه خوری له‌چكه و كوبانێكه
غه‌زاڵ غه‌ریبم، شێت و دێوانه.. به ته‌نیا و بێكه‌س به‌جێم مێلانه[/size]
---------------
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم