بابه‌ت: فاوڵی گۆرانی كوردی !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
نوسینی : سه‌باح مجید
كۆپی په‌یست : ریباز
ئیتر له‌مه‌ودوا هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورد به‌وریاییه‌وه هۆنراوه بۆ گۆرانییه‌كانیان هه‌ڵبژێرن، چونكه به‌ڕاستی هه‌ندێك هۆنراوه هه‌ن كه پڕن له هه‌ڵه و هیچ مانایه‌كیان نییه، بۆیه فاوڵیان تێده‌كه‌وێت. ئه‌مه فاوله له‌پێناو وریایی و هۆشیاری زیاتر هونه‌رمه‌ندانه، ئه‌گه‌رنا جگه له رێز و خۆشه‌ویستی هیچی ترمان له‌به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندان نییه و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكیش ده‌خوازین، له‌م گۆشه‌یه‌شدا ئێمه روو له هونه‌رمه‌ندان ناكه‌ین، به‌ڵكو رووی قسه‌ی ئێمه له‌و شاعیرانه‌یه كه هۆنراوه‌كانیان نووسیوه، به‌ڵام گوناهی هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه، زۆر جاریش ته‌نها ناوی گۆرانیبێژ ده‌هێنرێت، چونكه كه‌س شاعیره‌كان ناناسێت و خه‌ڵكی زیاتر به‌ناوی هونه‌رمه‌ندانه‌وه گۆرانییه‌كان ده‌ناسنه‌وه. ئیتر هه‌ر شاد بن.
فاوڵی سێزده‌هه‌م: ئه‌م فاوڵه له‌سه‌ر گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند (موحسین)ه.
موحسین له یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی ده‌ڵێ:
كێت خۆشه‌وێ كێت خۆشه‌وێ
ئاخر كێ گیانه؟
موحسین وادیاره له كچێك ده‌پاڕێته‌وه و تامه‌زرۆی ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامی بداته‌وه كه ئاخۆ كێی خۆشده‌وێت؟ دهكڕوزێتهوه و خۆی ده‌خیلی ده‌كات تا وه‌ڵامی بداته‌وه كه ئاخۆ كێی خۆشده‌وێت، كه‌چی دواتر هه‌ر به‌خۆی وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ:
تۆم خۆشه‌وێ تۆم خۆشه‌وێ
لێوت جوانه
نازانین بۆچی كچه‌كه وه‌ڵام ناداته‌وه؟ موحسین دیاره زۆر موعجیبی لێوی خۆشیه‌تی بۆیه ده‌ڵێ: (لێوت جوانه) ئه‌مه عهلئهساس كچه‌كه‌ی پێیگوتووه لێوت جوانه!! به‌ڵام نازانین ئه‌و كچه كێیه؟ ئه‌م گۆرانی ده‌بووایه به دوێت له‌گه‌ڵ كچێك بگوترێت، به‌ڵام كه موحسین به‌ته‌نیای گوتووه بۆیه ئه‌م فاوڵه‌ی كه‌وتۆته ناو.
فاوڵی چوارهدهم: ئه‌م فاوڵه له‌سه‌ر گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند (سه‌ڵاح داوده)یه.
سه‌ڵاح داوده جارێكی تریش فاوڵهكانیمان بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌مجاره‌ش فاوڵێكی دیكه‌ی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه..له گۆرانییه‌كدا دا سه‌ڵاح داوده ده‌ڵێ:
ئامۆزا تۆ باڵابه‌رزی
ئیدی واده‌زانین كه ئه‌و عه‌شقی كچه ئامۆزایه و بۆی سووتاوه و هه‌ر لهدارهتی دونیا به‌س خۆی كچه ئامۆزاكه‌ی خۆی خۆشده‌وێت، به‌ڵام له‌پڕ گێڕ ده‌گۆڕێت و ده‌ڵێ:
خاڵۆزا هه‌ر بۆخۆم فه‌رزی
ئیدی ئه‌م گێڕ گۆڕینه له‌پای چی و له‌به‌ر چی نازانین..ئه‌وه‌ی گوێ له ته‌واوی گۆرانییه‌كه بگرێت تا كۆتاییش حاڵی نابێت ئایا ئامۆزاكه‌ی خۆشده‌وێت یان خاڵۆزاكه‌ی..ئێمه نه‌مانزانی و ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه.
فاوڵی پازده‌هه‌م: ئه‌م فاوڵه له‌سه‌ر گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند (ده‌شنێ)یه.
ده‌شنێ له گۆرانی (ماچ)دا ده‌ڵێ:
حه‌زم له ماچی تۆ نییه
دڵم پێویستی پێ نییه
بۆیه ئه‌مه‌وێ لێت دووربم
تۆ ئه‌و شانسه‌ت لای من نییه
پێش هه‌موو شتێك ئێمه له‌گه‌ڵ دهشنێین ئه‌مڕۆ ماچ بۆته شانس و به به‌خت و نێوچه‌وان ده‌گۆڕێت به‌ڕاستی. با بێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌ی خۆمان كه دیاركردنی فاوڵه له گۆرانییه‌كاندا. له‌م گۆرانییه‌دا ده‌شنێ به كوڕه داماوه‌كه ده‌ڵێ (حه‌زم له ماچی تۆ نییه) ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه (دڵم پێویستی پێ نییه) ده‌شنێ خانم هه‌ر به‌و كوڕه داماوه ده‌ڵێ حه‌زم له ماچی تۆ نییه كه‌چی تا گۆرانییه‌كه ته‌واو ده‌بێ به ژماره (39) ماچی گهروگوورڕ بۆ كوڕه‌كه هه‌ڵده‌دات و ئه‌و كوڕه ماچباران ده‌كات!! ئێمه هیچ ناڵێین ته‌نها ده‌ڵێین (خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه).
فاوڵی شازده‌هه‌م: ئه‌م فاوڵه له‌سه‌ر گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند (ئالان عومه‌ر)ه.
خۆم ده‌نگی خاتوو ئالان عومه‌رم زۆر به‌لاوه خۆشه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه چاوپۆشی له فاوڵێك بكه‌م ئه‌گه‌ر له گۆرانییه‌كی ئه‌و خاتوونه‌دا هه‌بێت. له‌ڕاستییدا فاوڵێك له گۆرانی (په‌نجه‌ره)ی خاتوو ئالان عومه‌ردا هه‌یه.. چونكه له ئه‌وه‌ڵی گۆرانییه‌كه‌وه تا كۆتایی هه‌ر باسی ئه‌وه ده‌كات كه په‌نجه‌ره‌كه‌م بیرت ده‌كات..په‌نجه‌ره‌كه‌م تاسه‌ت ده‌كات، كه‌چی جارێك باسی خۆی ناكات ئایا بیری ده‌كات یان تاسه‌ی ده‌كات یان غه‌ریبی ده‌كات، به‌ڵكه باس هه‌ر باسی په‌نجه‌ره‌یه‌كی بێگیانه. نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه په‌نجه‌ره‌كه له‌خۆی په‌رۆشتر بێت، ئه‌وه‌ته ده‌ڵێ:
په‌نجه‌ره‌كه‌م له‌خۆم زیاتر
به‌تاسه‌وه بیرت ده‌كات
وه‌گ گوتمان باس هه‌ر باسی په‌نجه‌ره‌كه‌یه و هیچ باسی خۆی ناكات، بۆیه زۆرجار بیرت بۆ ئه‌وه ده‌چیت كه شاعیره‌كه خۆی نا، به‌ڵكه په‌نجه‌ره‌كه‌ی عاشقی ئه‌و كه‌سه بێت كه باسی ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌موولایه‌ك.
دورگه