بابه‌ت: یابانی
[size=16]منداڵێک کردوویه‌تی به خوو هه‌موو ڕۆژێک له‌و پیاوه شیرینیفرۆشه‌ی، که ئه‌م شیرینی لێ ئه‌کڕێت، ئه‌پرسێت: "خاڵه‌که تۆ یابانیت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "نا کوڕی خۆم یابانی نیم. بۆچی؟"
منداڵه‌که ئه‌ڵێت: "هه‌روا!"
کابرا که ئه‌بینێت منداڵه‌که هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م پرسیاره‌ی لێ ئه‌کات بڕیار ئه‌دات که ئه‌مجاره بێته‌وه بڵێت یابانیم تا بزانێت بۆچی منداڵه‌که ئه‌م پرسیاره ئه‌کات. بۆ ڕۆژی دوایی به هه‌مان شێوه منداڵه‌که دێت بۆ شیرینیکڕین و لێی ئه‌پرسێته‌وه: "خاڵه‌که تۆ یابانیت؟"
پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "به‌ڵی یابانیم."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئه‌ی بۆ له یابانی ناچیت؟"[/size]