بابه‌ت: سه‌رۆكی كوردستان : زۆر موعجیبم بە میسی
له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵاندا، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان چه‌ندین پرسیاری هه‌مه‌چه‌شنی دوور له سیاسه‌ت ئاراسته‌كرا و ئه‌ویش به‌وپه‌ڕی شه‌فافی و راشكاوییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه..له وه‌ڵامی پرسیارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكی كوردستان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه زۆر به یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه (لۆنێل میسی) موعجیبه.. بۆ زیاتر ئاشنابوونتان فه‌رموون ئێوه و به‌شێكی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی كه گۆڤاری گوڵان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی كوردستانی سازكردووه...
گوڵان: گوێمان لێبووە پێشتر جەنابتان هاندەری تیپی ئەڵمانیا بوون، بەڵام ئێستا هاندەری تیپی ئیتاڵیان، دوای دووركەوتنەوەی ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە مۆندیال، ئایا جەنابی سەرۆك سەیری یارییەكانی كردووە، ئەگەر سەیری كردووە هاندەری چ هەڵبژاردەیەك بووە؟
سه‌رۆكی كوردستان: بەراستی من حەز لە فتبۆڵ دەكەم و كاتی خۆی یاری فتبۆڵیشم كردووە، تا جارێك من قوتابی بووم لەیاری فتبۆڵدا دەستم شكا، ئینجا بابێینەوە سەر پرسیارەكە، من زۆر كەیفم بە تیپی ئەڵمانی دەهات، بەڵام ئەو دەرچوو،ئیتاڵیەكانیش لەساڵی 1991 كە قەت ئەو هەڵوێستەیان لەبیر ناكەم،هەموو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆپێكیان بۆ ناردم هەمووشیان ئیمزایان كردبوو لێیان نوسیبوو(لەگەڵ رێز و خۆشەویستیمان بۆ كوردستان)،ئەمەش وەك پێوەندییەكی دۆستانە، بەڵام لە یاری كۆتایی مۆندیال، لەبەرئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشی زۆریان یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بوون، ئەو یاریزانانەش هێندە بەڕێز و جوانی یارییان دەكرد، مرۆڤ هەر لەخۆیەوە حەزیدەكرد هەڵبژاردەی ئیسپانیا بیباتەوەو،پیرۆزیان بێت.هەروەها زۆریش موعجیبم بە میسی، واتە میسی و یاریزانانی بەرشلۆنە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیادا، لە رادەبەدەر بەرەوشت و بەڕێزن، تەبعەن من پێم خۆش بوو ئەڵمانیا بیباتەوە كە ئەڵمانیا دەرچوو، پێم خۆش بوو ئیسپانیا بردیەوە.زیاتر لەبەر رێزم بوو بۆ یاریزانانی بەرشەلۆنە.
گوڵان: ئایا ئێستا جەنابی سەرۆك خۆی وەرزش دەكات، ئەگەر وەرزش دەكەن جەنابت چ وەرزشێك دەكەیت، ئایا وەرزشی جەنابت رۆژانەیە، یان ئەو كاتەی بوارت هەبێت؟
سەرۆكی كوردستان: بەڵێ من ئێستاش رۆژانە وەرزش دەكەم، بەیانیان زوو هەڵدەستم، هەرچییەك هەبێت من دەبێت وەرزشی خۆم بكەم