1

بابه‌ت: له‌شوێنی هێرشه‌كه‌ی 11 سێپتێمبه‌ر مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ دروست ده‌كرێت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/7dde81892f.jpg

كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ربییه‌) رایگه‌یاند كه‌ شێخ فه‌یسه‌ل عه‌بدلره‌ئه‌ووف سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌قدام قه‌رته‌به) رایگه‌یاندووه‌ دامه‌زراوه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت ناوه‌ندێکی رۆشنبیریی گه‌وره له شوێنی رووداوه‌کانی 11ی سێپتێمبه‌ر له ناوچه‌ی گراوندزیرۆ له نیۆیۆرک دروست بکات كه‌ مزگه‌وتێكی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌پێی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ که ئه‌و سه‌نته‌ره‌ رۆشنبیرییه‌ بڕی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش له لایه‌ن موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دابین ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی شاری نیۆیۆرک ره‌زامه‌ندی خۆیان بۆ دروستکردنی مزگه‌وتێک له شوێنی هێرشه‌که‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر ده‌ربڕیوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م مزگه‌وته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كه‌دا دروستده‌كرێت جێگه‌ی دوو هه‌زار نوێژكه‌ری تێدا ده‌بێته‌وه‌. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له 11ی سپته‌مبه‌ری 2001 دوو باڵه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانی له نیۆیۆرک هێرشیان کرا سه‌ر و زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سیان تێیدا کوژرا

دورگه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg

2

وه‌ڵام: له‌شوێنی هێرشه‌كه‌ی 11 سێپتێمبه‌ر مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ دروست ده‌كرێت

شتيكي باشة
سةركةوتوبيت