1

بابه‌ت: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی

http://farm1.static.flickr.com/192/501830712_8ffe56783d.jpg
[size=17] به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤاری (میدیسن ئارشیڤیس ئینتێرناڵ)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی بڕێکی زۆر له برنجی سپی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شه‌کره‌ی له جۆری دوو زۆر زیاتره، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی برنجی سروشتی ده‌خۆن؛ واتا برنجی بۆر ده‌خۆن.هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ڕیشاڵ‌ و کانزاییه‌کان و ڤیتامینی ناو برنجی بۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه‌ش توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی شیکارکردنه‌وه‌یه‌کی فراوان پێیگه‌یشتوون. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ چاودێری شێوازی خۆراکی، ته‌ندروستی و ژیانی نزیکه‌ی 200 هه‌زار به‌شداربووی مێنییه و نێرینه‌یان کرد. توێژه‌ران تیری ته‌واویان خستبووه سه‌ر خواردنی برنجی سپی و بۆر و کاریگه‌ی خواردنی ئه‌م دوو جۆر برنجه‌ش له‌سه‌ر تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنج پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره به‌رز ده‌کاته‌وه. هاوکات توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنجی بۆر دووجار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌کدا ده‌بێته هۆکاری نزمکردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره. شایانی باسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام برنجی بۆریان نه‌خواردووه و خۆراکی سه‌ره‌کیان ڕۆژانه‌یان نه‌بووه، هه‌ربۆیه توێژه‌ران ناتوانن بڵێن، که مرۆڤ به خواردنی زۆری برنجی بۆر خۆی له‌تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره ده‌پارێزێت[/size]

[size=17]سه‌رچاوه‌:- دوورگـــــــــــه‌[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

2

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی

ده‌س خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

3

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی

وه ى وه ى هه واليكى ناخوش بوو

خوشترين خواردن لاى من برنجى سبى يه:(

ده ست خووووووش

http://kurdup.com/up/uploads/picture/92e704aba5.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/793059c2de.jpg

                                  EwA NiMuNaN

4

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی

ده‌ست خۆش

5

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان:)[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

6

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی

هه‌واڵێكی ناخۆشه‌. جا وه‌ره‌ بتوانه كه‌می بكه‌یه‌وه‌‌، دكتۆری یانه‌ی هه‌وڵێر پێمان ده‌ڵێ له‌به‌ر زیاد بوونی كێش، برنج كه‌م بكه‌نه‌وه‌، ئێستاش ئه‌م بابه‌ته‌م بینی ئه‌وا ده‌بێ كه‌متری بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام به‌خوا پێم باشه‌ هه‌ر ته‌ركی بكه‌م smile

7

S21 نووسی:

[size=16]خۆزگه‌ تۆزێک من به‌ برنج و شتی وا قه‌ڵه‌و ببام:( ،
جا ته‌رکی بکه‌ی چۆن ده‌بێ

[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

8

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی

نا گاڵته‌ ده‌كه‌م، به‌یه‌كجاری ته‌ركی ناكه‌م، به‌ڵام كه‌می ده‌كه‌مه‌وه‌.