بابه‌ت: وته‌ی به‌نرخ
هاوڕێی راسته‌قینه ئه‌و هاوڕێییه ده‌ست ئهگرێتو لێت تێده‌گات.
ئه‌وه‌ی بهتوندو تیژی ده‌ته‌وێت، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی باش ژیانی باش پێكدێنێت.
هیچ سه‌رینێك له‌كۆشی دایك نه‌رمتر نییه ، هیچ گولێكیش له‌ده‌می دایك جوانتر نییه.
ئه‌قڵ ده‌توانێت پاره دروست بكات، به‌ڵام پاره ناتوانێت ئه‌قڵ دروست بكات.
زه‌رده‌خه‌نه جوانترین ئارایشتی روخساره.
ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی كه‌سێكت خۆشبوێت ئه‌وا رێز لهخۆشهویستیهكهی بگره.
تۆ جوان به، جیهان به‌جوانی ده‌بینی.
هه‌رگیز ده‌ستێك مه‌گره، كاتێك به‌ته‌مای دڵی بشكێنی.
نهێنی سه‌ركه‌وتن لهخۆڕاگریدایه.
به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌دایه سنوری هه‌موو شتێك بزانیت‌و رێزی بگریت.
گۆڕینی فرمێسكی خه‌ڵكی به‌شادی باشترین به‌خته‌وه‌رییه.