1

بابه‌ت: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

[center][size=16]ده‌رۆم ئیترده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م

نایه‌مه‌وه‌ ...
دوا بریاره‌ ده‌رۆمو نایه‌مه‌ وه‌...
شیعره‌کانیشم ده‌به‌م
بۆ سه‌ربرین جێی ناهێلم...!
ئیتر هه‌رگیر رێگه‌ ناده‌م
خه‌مه‌کان گه‌مه‌م پێ بکه‌ن..
ئه‌رۆم ئه‌مشه‌و..
به‌ دوی فریشته‌یه‌کی خوایا..
ئه‌رۆم رۆمانی حه‌یاتم
بۆ ئاسمان ده گێرمه‌وه‌..‌
ئه‌رۆم به‌ دوای لایلایه‌
دایه‌ گییانا عه‌وداڵ ده‌بم..
ئه‌رۆمه‌ کۆشی گله‌وه‌
تا بۆ ساتێ بێ گریان بم.
ده‌رۆم مالئاوای ده‌که‌م
ده‌رۆم هه‌موتان جێ دێلم...
ده‌رۆم به‌شکومه‌ به‌بێ من
مه‌ینه‌ تی وونتان بکا‌..!
ده‌رۆم ئیتر بۆ سانیه‌یه‌ک
له‌ خه‌ویشا نام بیننه‌وه‌...
ده‌رۆم لاشه‌ی بریندارم
پێشکه‌ش به‌ گلی سارد ده‌که‌م ..
به‌لکو ئه‌و دل نه‌رم بێت
له‌ جیاتی سۆزی بابه‌ ،
ناختێ له‌ ئامێزم بکا...!
له‌ بری لایلایه‌ی دایه‌..
له‌ کۆشیا لا یلایه‌یه‌کی پر سۆزی خۆیم بۆ بکا....!!![/size][/center]

[size=6]ناووی نووسه‌ر نازانم [/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

2

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

هۆنراوه‌یه‌كی جوانه‌
هۆنراوه‌ی ( س . ف ) خه‌مباره‌
ده‌ست خۆش كاك دیلمان

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

3

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

ده ست خؤش كاكه ديلمان
هؤنراوه يه كى زؤر خؤشه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

4

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

هؤنراويكى جوانــــــــــــــــــة

دةستةكانت هةميشة خؤش بيت ديلمان كيان

سةركةوتو تةمةن دريز بيت كولةكةم

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

5

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتوبیت زۆرجوانبوو

6

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــان هاوریانم ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هه‌ربژین [/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

7

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

- Sirwan - نووسی:

هۆنراوه‌یه‌كی جوانه‌
هۆنراوه‌ی ( س . ف ) خه‌مباره‌
ده‌ست خۆش كاك دیلمان

كاك سیروان ئه‌م (س.ف) چیه‌، ده‌ ناوه‌كه‌یت نووسیبا و ته‌واو smile

8

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

وه‌لا كاكه‌ هه‌روا خۆی ناساندووه‌:)

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

9

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

- ئه‌م ده‌ست پاكیه‌ت به‌رز ڕاده‌گرم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ناوی بنووسه‌كه‌شی نه‌زانی ئه‌وا له‌ ژێره‌وه‌ هه‌ر ده‌نووسی كه‌ هی كه‌سێكی تره‌ و ناوی نازانم. ده‌ستت خۆش بێت. به‌و هیوایه‌م هه‌مووان وابن.

D I L M A N نووسی:

ده‌رۆم لاشه‌ی بریندارم
پێشکه‌ش به‌ گلی سارد ده‌که‌م ..

- لاشه‌ بۆ مردووانه‌، بۆ زیندوو له‌ش ڕاسته‌‌. جا بۆیه‌ ده‌بوو له‌ جێگه‌ی ئه‌و لاشه‌یه‌، له‌ش بنووسرێ.

10

وه‌ڵام: ده‌رۆم ئیتر ده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م ..!

S21 نووسی:

- ئه‌م ده‌ست پاكیه‌ت به‌رز ڕاده‌گرم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ناوی بنووسه‌كه‌شی نه‌زانی ئه‌وا له‌ ژێره‌وه‌ هه‌ر ده‌نووسی كه‌ هی كه‌سێكی تره‌ و ناوی نازانم. ده‌ستت خۆش بێت. به‌و هیوایه‌م هه‌مووان وابن.

D I L M A N نووسی:

ده‌رۆم لاشه‌ی بریندارم
پێشکه‌ش به‌ گلی سارد ده‌که‌م ..

- لاشه‌ بۆ مردووانه‌، بۆ زیندوو له‌ش ڕاسته‌‌. جا بۆیه‌ ده‌بوو له‌ جێگه‌ی ئه‌و لاشه‌یه‌، له‌ش بنووسرێ.

[size=16]
لاشه‌ مه‌بستی ئه‌هه‌موو له‌شیه‌تی ،مه‌رج نیه‌ لاشه‌ ته‌نها بۆ مردوان بێ
وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ مردونیش بێت هه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ نه‌چێ چونكه‌ ئه‌و خۆی به‌ كه‌سێكی مردوو داناوه‌ ،كه‌سی زیندوو ناچێته‌ ژێر گڵه‌وه‌ [/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif