بابه‌ت: تۆ به مه‌ی مه‌ستم مه‌كه..
[size=16]تۆ به مه‌ی مه‌ستم مه‌كه، ساقی من لێوم ده‌وێ
دوای گه‌مه‌ی په‌رژین شكاندن چنگی پڕ سێوم ده‌وێ
* * *
ساقی جامی پڕ له باده لاوهنێ وا شێت ئه‌بم
چویته سه‌ر باڵی خه‌وی خۆش بۆ شه‌وێ هاوڕێت ئه‌بم
* * *
من حه‌زم لێ یه له ناوتا ون ببم، بێ ئاسه‌وار
وه‌ك چرای به‌ر رۆژی روون و وه‌كو شنه و بای به‌هار
ساقی لێوت پێكی عه‌تره و، گیانی من بۆنی ده‌وی
پێكی چاوم پر نه‌كه‌ی تۆ، ئه‌شكی هۆن هۆنی ده‌وی
* * *
تۆ به مه‌ی مه‌ستم مه‌كه ساقی من ماچم ده‌وێ
خاوه‌نی ئه‌و ڕاز و نازه‌ی بۆیه من باجم ده‌وێ[/size]
--------
ناوی شاعیر نازانم:(
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم