بابه‌ت: ناوی سه‌یاره‌كه‌ت مانای چییه؟
ناوی سه‌یاره‌كه‌ت مانای چییه؟
مارسیدس
ئه‌ستیره سێگۆشه‌كه‌ی مارسیدس به مانای زاڵبون دێت به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له زهویو ئاسمان‌و ئاودا.
بی ئیم ده‌بلیو : سێ پیتی یه‌كه‌می بایرخ موتورینویركه كه مه‌شینه هه‌وایه‌كانی فرۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیای داهێنا. بازنه‌یی بوونی لۆگۆكه‌ش نیشانه‌ی پانكه‌ی فرۆكه‌یه، ره‌نگه شینه‌كه‌ش نیشانه‌یه بۆ ره‌نگی ئاسمان.
ئودی: به مانه‌ی «گۆێبگره» به زمانی لاتینی. هه‌روه‌ها ناوی یه‌كێكه له چوار دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه. كه چوار بازنه‌كه نیشانه‌ی یه‌كگرتنی ئه‌و دامهزرینهرانهی كۆمپانیاكه‌یه.
ڤۆلڤۆ: به‌زمانی لاتینی مانای ئه‌وه‌یه «من ده‌خولێمه‌وه». بازنه‌و سه‌همه‌كه‌ی سه‌ریشی نیشانه‌ی ئه‌و ئاسنه‌یه كه سوید پێی به‌ناوبانگه، هه‌روه‌ها نیشانه‌شه بۆ هه‌ساره‌ی مهریخو ئه‌و ماده كیمیاویانه‌ی تیایدا هه‌یه.
ڤۆلكس واگۆن: به مانای سه‌یاره‌ی گه‌ل دێت به زمانی ئه‌ڵمانی.
تویوتا: ئه‌م دروشمه سێ لایه‌نه سپیه، ئاماژه‌یه بۆ دڵی كڕیار‌و دڵی بهرههمێنهرو ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه به‌رده‌وامه‌ی كه هه‌یه، هه‌روه‌ها به زمانی یابانیوشهی تویو مانای «زۆرێك له» هه‌روه‌ها تا مانای برنجه.
بورش: دروشمی سه‌یاره‌ی بۆرش دروشمی شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیایه، كه شوینی به خێو كردنی ئه‌سپ بووه له كۆنداو قوتابخانه‌ی فیركردنی ئه‌سپ سواریشی تیدا بووه‌و هه‌ربۆیه ئه‌سپه‌كه‌یان كرددوه به دروشمی ئه‌و كۆمپانیایه.
بیجۆ: ناوی یه‌كێكه له مۆدێله كۆنه‌كانی سه‌یاره‌ی بیجۆ ناونرابو به شێر، وه‌ك لێچونێك له‌گه‌ڵ شێری شاری بلفۆرت ئه‌و شاره‌ی كه سه‌یاره‌كانی تیادا به‌رهه‌م ده‌هات. دروشمی شێره‌كانی بلفۆرتیش بارتولی دروستی كردووه، كه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌یكه‌ری ئازادی شاری نیۆركی دروستكردووه.
متسیو بۆشی: ئه‌م كۆمپانیایه سه‌ره‌تا له‌بواری پاپۆڕ دروستكردندا كاری كردووه، پاشان رووی كردۆته بواری به‌رهه‌مهێنانی سه‌یاره، سێكوچكه ئه‌ڵماسه‌كه نیشانه‌ی پانكه‌ی پاپۆڕه، میتسوبۆشیش به مانای شكلی سێكوچكه دێت.
مازدا: دروشمی مازدا ناوی گوڵێكه، شكلی vكه‌ش كه وێنه‌كێشی جیهانی به‌ناوبانگ ری یوشیمارا گه‌شه‌ی پێداوه، نیشانه‌ی باڵی كراوه‌یه كه بۆ كۆمپانیای مازدا به مانای داهێنانو ئاسانی دێت.
مازیاراتی: دروشمی مازیایاراتی به‌مانای سه‌ربه‌رزی نیشتمانی دێت، هێمای سێكوچكه‌یی نیشانه‌ی ئه‌و شاره‌یه، كه له پۆلونیا سه‌یاره‌كه‌ی لێدروستده‌كرێت.
فۆرد: له ناوی سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی هنری فۆرده‌وه هاتووه.
فیراری: ئه‌مه دروشمی فڕۆكه‌وانی ئیتالی فرانسیسكۆ براكایه، كه له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌شداری كردووه (كه به‌ناوبانگه به ئازایهتیو لێبورده‌یی، دواتر باوكی ئه‌م فڕۆكه‌وانه هه‌ڵسا به قه‌ناعه‌ت پێكردنی ئه‌و كۆمپانیایه، به‌به‌كارهێنانی ئه‌م دروشمی بۆ ناوی كۆمپانیاكه).
كادیلاید: ئه‌م ناوی دۆزه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی ئه‌نتوان لومیهو لاسور دهكادیلایكه كه دامه‌زرینه‌ری شاری دیترۆیتی ئه‌مریكی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ناوی شاریكی شارۆچكهیكی بچوكی فه‌ره‌نسیه.
ئه‌ستۆن مارتین: ئه‌م ناوه له‌ناوی ئه‌و پێشبڕكێیانهیه كه له‌ناوچه‌ی ئوستین هیل رێكده‌خرا. هه‌روه‌ها به‌زیادكردنی ناوی خیزانی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه لیونیل مارتن.
هاوڵاتی