بابه‌ت: بیخوێنه‌ره‌وه و فێره هاوڕێیه‌تی ببــــه!
[size=24]بیخوێنه‌ره‌وه و فێره هاوڕێیه‌تی ببـــه[/size]
دوو هاوڕێ له بیابانێكدا هاوگه‌شت بوون ، له گهشتهكهیانا كه‌وتنه گفتوگۆ یه‌كێكیان زله‌یه‌كی كێشا به‌ڕووی ئه‌وی تریان و زۆر ئازاری پێگه‌یشت ، بهلاَم بێ ئه‌وه‌ی وهلاَمی بداته‌وه و ووشه‌یه‌ك له ده‌می ده‌رچێت له‌سه‌ر لمی بیابانه كه نووسی : هاوڕٍێكهم زله‌یه‌كی كێشا به‌ڕووم ....
دوو هاوڕێكه له ڕۆیشتن به‌رده‌وام بوون و پاشان له شوێنێكدا ئۆقره‌یان گرت ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بحه‌سێنه‌وه ، به‌یه‌كه‌وه چوون بۆ ده‌ست شوشتن ئه‌و كه‌سه‌ی زله‌كه‌ی به‌ركه‌وتبوو هه‌ردوو قاچه‌كانی چه‌قین له لمێكی قوڕاوی ، وورده وورده به‌ره‌و نوقم بوون ده‌چوو ، هاوڕێكه‌ی به‌په‌له كێشای و ڕزگاری كرد ، دوای ئه‌وه‌ی ڕزگاری بوو له مردن هه‌ڵسا و له‌سه‌ر به‌ردێكی گه‌وره نووسی : هاوڕێكه‌م منی ڕزگاركرد و ژیانی بۆ گه‌ڕاندمه‌وه..... هاوڕێكه‌ی پرسی : له‌به‌رچی له جاری یهكهمیانا كاتێ زله‌كه‌م كێشا پێت له‌سه‌ر لمی بیابان نووسیت ، كه‌چی جاری دووه‌م كه ڕزگارم كردی له‌سه‌ر به‌رد نووسیت ؟
هاوڕێكه‌ی له وهلاَمدا ووتی : كاتێ كه‌سێك ئازارمان ده‌دا پێویسته له‌سه‌ر لم و خاك بینووسین ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێ بایه‌ك هه‌ڵ بكات بیكوژێنێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت ، بهلاَم هه‌ر كاتێ كه‌سێك چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كردین پێویسته له‌سه‌ر به‌ردی گه‌وره بینه‌خشێنین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێ بایه‌كی به‌هێزیش هه‌ڵ بكات نه‌توانێت بیكوژێنێته‌وه.
[size=24]كه‌واته با هه‌موومان فێربین ئازاره‌كانمان له‌سه‌ر لم بنووسین و چاكه‌كانیش له‌سه‌ر به‌رد بنه‌خشێنین[/size]
DLAKAM