بابه‌ت: (خه‌نه) ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی خوێن!
[size=24](خه‌نه) ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی خوێن![/size]
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی تلگراڤ)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكی زۆر جۆره خه‌نه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن كه به‌نزینی تێكه‌ڵكراوه و بۆ بۆیه‌كردنی نینۆك و ده‌ست و په‌نجه و ئهندامهشوێنهكانیان به‌كاریده‌هێنن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن. رۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كردووه كه له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه و ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه لهخهنهگرتنی نینۆك و په‌نجه و ئهنداكهشوێنهكانی دیكه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه به‌م جۆره خه‌نه‌یه‌ك رێژه‌ی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن له‌ناو ئافره‌تاندا به‌رزده‌كاته‌وه، چونكه جۆره به‌كتریایه‌كی تێدایه كه به (به‌كتریای هێشوویی) ناسراوه و ئه‌مه‌ش ئافره‌تان دووچاری شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئێستا ئافره‌تان و (بگره پیاوانیش) به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی به‌نزین له‌گه‌ڵ خه‌نه‌وه وێنه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌كوتن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تووشن بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كه ئامۆژگاری ئافره‌تان و پیاوان ده‌كات كه خۆیان به‌دوور بگرن له كوتان.
dlakam