1

بابه‌ت: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

[size=24]http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/240610074031.jpg

له‌ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیا گه‌نجێكی سی ته‌مه‌ن ساڵ به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ به‌و جلانه‌وه‌ خۆی به‌ ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌ و تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان داكردبوو.


سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ جله‌ ئافره‌تانییه‌كه‌ی به‌شداری له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه‌ و دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ش هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ كاتێك ئاشكرابووه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌شی عه‌مه‌لیاتی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌ك پێی راگه‌یاندوون ده‌رنگانێكی شه‌و ئافره‌تێك له‌ هۆڵی ئاهه‌نگێڕان به‌ ته‌نها ده‌رچووه‌ و رووه‌و رۆژئاوای شاری ریاز به‌رێكه‌وتووه‌ و گومان ده‌كرێت ئافره‌ت نه‌بێت و پیاو بێ جلوبه‌رگی ئافره‌تانی پۆشی بێت، چونكه‌ دوای ده‌رچوونی له‌ هۆڵه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زۆر به‌خێرایی لێخوڕیوه‌.

هاوڵاتییه‌كه‌ ره‌نگ و جۆری ئۆتۆمبیله‌كه‌شی به‌ پۆلیس داوه‌، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌ به‌جلوبه‌رگی ئافره‌تانییه‌كه‌ كه‌وته‌ دوای هێزه‌كانی پۆلیسی شاری ریاز و له‌ كاتی دابه‌زاندنی هه‌وڵی راكردنی داوه‌، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بۆی ده‌رباز بێت ده‌ستگیریان كردووه‌.

به‌و جۆره‌ی پۆلیس ئاشكرایكردووه‌، دوای پشكنینی ئه‌و پیاوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌رتاپای جله‌كانی له‌به‌ری كردووه‌ هه‌ر هه‌مووی، بگره‌ جله‌كانی ژێره‌وه‌شی هه‌ر ئافره‌تانه‌بوون و له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌شیدا سه‌رپۆشێكی ئافره‌تانه‌ی تێدابووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام پۆلیسی ریازی پایته‌ختی سعودیا هاوڵاتیانی له‌و جۆره‌ ره‌فتاره‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ هۆڵی ئاهه‌نگێڕانه‌كان ئاگاداری ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بن.

بةيامنير[/size]

2

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

هه‌له‌وه‌مان كه‌م بوو.رووداوێكی سه‌یره‌.
ده‌سته‌كانت خۆش وماندوونه‌بیت

3

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

[size=17]ئه‌ی سڵاو له‌ئه‌قلی ههههههههههههههه
ده‌ست خۆش چیمه‌ن خان به‌رده‌وام بی..
[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

هه‌واڵێكی سه‌یربوو
ده‌ستت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی .

5

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

[size=24]ئه‌م بابه‌ته‌ دووباره‌یه‌[/size]
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=18203

6

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

zor sayra dast xosh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

7

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

سڵاو

ده‌بێت چ ئامانجێکی هه‌بێت خۆزگه‌ هه‌واله‌که‌ هه‌مووی ڕوون ئه‌کرایه‌وه‌ که‌ بۆچی وایی کردووه‌ ....

8

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

ئایه نووسی:

[size=17]ئه‌ی سڵاو له‌ئه‌قلی ههههههههههههههه
ده‌ست خۆش چیمه‌ن خان به‌رده‌وام بی..
[/size]

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

9

وه‌ڵام: سعودیا .. گه‌نجێك به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا بة وينة ببينة .

ئه‌ی زۆڵ ئه‌بی به‌ته‌مای چی بوبێ . به‌خوا شه‌یتان به‌ووه‌ . ههههههههههههههه . big_smilelol   ده‌ست خۆش بێت چیمه‌ن خان

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg