بابه‌ت: گوێ لێببونى ئایه‌ته پیرۆزه‌كان چۆن كارده‌كاته سهرخانهكانی مێشك
گوێ لێببونى ئایه‌ته پیرۆزه‌كان چۆن كارده‌كاته سهرخانهكانی مێشكگوێلێببونى ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره چۆن كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی مێشك، شیكردنه‌وه‌ی زانستیی بۆ دیارده‌ی چاره‌سه‌ر به‌قورئان چییه؟ ئایا وزه‌یه‌كی شاراوه له قورئاندا هه‌یه؟.
چیرۆكێك له‌گه‌ڵ خۆدا ڕوویداوه:
هۆكاری نووسینی ئه‌م وتاره، ئه‌زمونێكی خۆمه، كه له ماوه‌ی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزدا پێیدا تێپه‌ڕیوم، به‌درێژایی 24 كاتژمێر له گه‌ڵ قورئاندا بووم، ته‌نانه‌ت له‌كاتی نووستنیشدا ڕادیۆكه‌م له‌سه‌ر ئیزگه‌ی ده‌نگی قورئان ده‌هێشته‌وه، به خه‌وتوویی گوێم لێده‌گرت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاته ئه‌وه‌م نه‌ده‌زانی ، كه ڕێگایه‌كی نوێ بۆ فێربوون له كاتی خه‌ودا هه‌یه!
دوای چه‌ند مانگێك ، تێبینیم كرد، كه گۆڕانێكی گه‌وره له‌ناخمدا ڕوویداوه، هه‌ستمده‌كرد، كه هه‌موو خانه‌یه‌ك له‌خانه‌كانی مێشكم ده‌له‌رێته‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌و قورئانه هه‌یه، كه گوێی لێده‌گرم. من قورئانم به ڕێگه‌ی گوێگرتن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی سووره‌ته‌كان له‌به‌رده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌م، كه به ئاسانی له بیرمدا ده‌چه‌سپێت.
ئه‌و كات به هاوڕێیه‌كی خۆمم ده‌گوت، گوێگرتن له قورئان بهرنامهڕێژيی خانه‌كانی مێشك به‌ته‌واوی ده‌كاته‌وه! ئه‌مه‌ش پێش بيست ساڵ له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویدا، به‌ڵام تووشی سه‌رسوڕمان بووم، كاتێك ته‌نها پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌وه‌م خوێنده‌وه، كه زانایان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، زۆر له نه‌خوشییه گرانه‌كان به‌هۆی دوووبارهبهرنامهڕێژكردنهوهی مێشكه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ن، بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له‌ره ده‌نگییه‌كانى وه‌ك ده‌نگی مۆسیقا به‌كارده‌هێنن!!
هه‌ندێك له چارهسهركهران به ده‌نگ، گه‌شتنه ئه‌نجامی گرنگ، وه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ری ئه‌مریكی (أنی ویلیامز)،كه به ده‌نگی مۆسیقا چاره‌سه‌رده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامانه تا ئێستا به سنوورداریی ماونه‌ته‌وه، چونكه ده‌نگی مۆسیقا ناتوانێت وه‌ك پێویست كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خانه‌كان دروستبكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م چارهسهركهره ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه ئه‌نجامی زۆرى به‌ده‌ستهێناوه له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نچه‌ی كۆڵۆن و وه‌ره‌می پیسی مێشك و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه. هه‌روه‌ها دووپاتیده‌كاته‌وه، كه هه‌ركه‌سێك گوێ له ده‌نگی ئه‌و مۆسیاقايه بگرێت، كه تۆماری ده‌كات، ئه‌وه داهێنان تیایدا زیاد ده‌كات.
خوێنه‌ری به‌ڕێز، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت بیربخه‌مه‌وه، كه ئه‌و گۆڕانانه‌ی له ئه‌نجامی گوێگرتنی دورودرێژ له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه ڕووده‌ده‌ن زۆر زۆرن، من خؤم واملێهاتووه، كه هه‌ست به هێزێك ده‌كه‌م زیارتر له هه‌موو كاتێكی پێشوو، هه‌ستده‌كه‌م به‌رگریی له‌شم به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره زیادی كردووه، ته‌نانه‌ت كه‌سێتیم له مامهڵكردنم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا زۆر گه‌شه‌یكردووه، هه‌روه‌ها قورئان داهێنانی له ناخمدا زیندووكرده‌وه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و وتارانه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بهرههمیاندههێنم، هه‌ر ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزن!!
هه‌روه‌ها ده‌توانم ئه‌وه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم، كه گوێگرتن له قورئان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی زۆربوونی توانای مرۆڤ بۆ داهێنان. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویدا، بیرم دێت پێش لهبهركرددنی قورئان توانای ئه‌وه‌م نه‌بوو، ته‌نها دێڕێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست دابڕێژم، له‌كاتێكدا ئێستا ته‌نها له ماوه‌ی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژدا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌نووسم.
كه‌واته سووده‌كانی گوێگرتن له قورئان ته‌نها له چاره‌سه‌ر به قورئاندا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو یارمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تیی و باشكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ده‌دات، جگه‌له‌وه‌ش توانای داهێنان و خسته‌ڕووی بیری نوێ زیاد ده‌كات و ئه‌م قسه‌یه‌ش له ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆمه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
خوێنه‌ری به‌ڕێز تۆش ده‌توانیت ئه‌مه تاقیبكهیتهوهو ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێن به‌ده‌ستبهێنیت.
چه‌ند ڕاستییه‌كی زانستی
له‌ساڵی 1839 دا زانا (هنریك ویلیا‌م دوف) ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه، كه مێشك له كاتی تووشبوونی به له‌ره‌ی دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ كاری تێده‌كرێت.
كاتێك هه‌ڵسا به گوێگرتن له له‌ره‌ی ده‌نگیی جۆراوجۆر، بینی كه خانه‌كانی مێشك له‌گه‌ڵ ئه‌م لهرانهدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه بۆ زانایان ده‌ركه‌وت، كه خانه‌كانی مێشك له باری له‌رینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان به درێژایی ژیانیان، هه‌ر خانه‌یه‌ك به‌پێی یاسایه‌كی دیاریكراو ده‌له‌رێته‌وه‌و به‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری كاریگه‌رده‌بێت.
ئه‌و ڕووداوانه‌ی مرۆڤ پێياندا تێپه‌ڕده‌بێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك جێده‌هێڵن، به‌جۆرێك تێبینی ده‌كه‌ین، هه‌ر ڕووداوێكی خراپ ده‌بێته هۆی ناته‌واویی له سیسته‌می له‌رینه‌وه‌ی ئه‌و خانانه‌دا.
خانه‌ی ده‌ماریی مێشك له‌حاڵه‌تی له‌ره‌ی به‌رده‌وامدایه، ئه‌م خانه‌یه پرۆگرامێكی ئاڵۆزی تێدایه، له‌ڕێیه‌وه كارلێك له‌گه‌ڵ بلیۆنان خانه‌ی ده‌وروبه‌ریدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به ڕێككه‌وتنێكی سه‌رسوڕهێن، كه گه‌واهیی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌ر ناته‌واوییه‌كی ده‌روونیی ده‌بێته‌هۆی ناته‌واویی له‌م پرۆگرامه‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌موكورتیی له به‌رگریی خانه‌كاندا و نه‌خۆشیی به‌ئاسانی هێرشی بۆده‌هێنێت.
كاتێك ڕووداوه نێگه‌تیڤه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ده‌بن، وه‌ك ئه‌و خورپانه(صدمه)ی مرۆڤ له ژیانیدا تووشیانده‌بێت، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی شهرمهزاركهرو ناچاركه‌ر(محرج) و ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه هۆی جۆرێك له پشێویی بۆ خانه‌كانی مێشك، ئه‌م پشێوییه ماندووكه‌ره، چونكه مێشك به‌كارێكی سه‌ربار هه‌ڵده‌ستێت، كه هیچ سوودێكی لێوه‌رناگرێت.
منداڵ پێش له‌دایكبوون خانه‌كانی ده‌ست به له‌رینه‌وه ده‌كه‌ن! مێشكی هاوسه‌نگ دهبێتو خانه‌كانی هاوئاهه‌نگ و رێكخراون له كاركردن و لهرینهوهیاندا. به‌ڵام پاش هاتنه‌ده‌ری له سكی دایكی، هه‌موو ڕووداوێك كه دێتهڕێگهی ئه‌و منداڵه كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی مێشكی. به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ڕێگایه‌ی ئه‌م خانانه‌ی پێ ده‌له‌رێته‌وه كاریان تێده‌كرێت. زیاتر له‌وه‌ش هه‌ندێك خانه ئاماده‌یی بۆ به‌رگه‌گرتنی ده‌نگدانه‌وه به‌رزه‌كان تێدانییه. ڕه‌نگه ئه‌م ده‌نگدانه‌وه به‌رزه ببێته هۆی ناته‌واویی له سیسته‌می لهرینهوهكهیدا،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زۆرێك له نه‌خۆشیی ده‌روونیی و جه‌سته‌یی .
زانایانی ئه‌مرۆ دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رجۆرێك له جۆره‌كانی ڕه‌فتار له جۆرێك له‌رینه‌وه‌ی دیاریكراوی خانه‌كانه‌وه دێته‌به‌رهه‌م. ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كه‌نه‌وه، به‌ركه‌وتنی مررۆڤ به له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ به شێوه‌ی به‌رده‌وام و دووباره، ده‌بێته هۆی دروستكردنی گۆڕان له‌و شێوازه‌ی خانه‌كه پێی ده‌له‌رێته‌وه. به گوزارشتێكی دیكه دروستكردنی گۆڕان له ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ره خانهییهكاندا. هه‌ندێك ده‌نگدانه‌وه هه‌ن وا له خانه‌كانی مێشك ده‌كه‌ن، كه كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك و پۆزه‌تیڤ بله‌رێته‌وه، هه‌روه‌ها وزه‌ی پۆزه‌تیڤی خانه‌كان زیادده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك ده‌نگدانه‌وه هه‌ن، كه وا له خانه‌كان ده‌كه‌ن،كه ئازاریان پێبگات و ڕه‌نگه ببنه هۆی مردنیشی! له‌به‌رئه‌وه ده‌نگدانه‌وه ڕاسته‌كانن، كه زانایانی ئه‌مڕۆیان سه‌رقاڵكردووه. چۆن ده‌توانن ئه‌وه بزانن، كه كام ده‌نگدانه‌وه‌و له‌ره‌ی ده‌نگیی بۆ مێشك گونجاوه؟
زانایان ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه، كه شریتی DNA ناو هه‌ر خانهیهكیش به‌ڕێگایه‌كی دیاریكراو ده‌له‌رێنه‌وه، ئه‌م شریته زانیاریی پێویست بۆ ژیانی تێدا هه‌ڵگیراوه، تووشی گۆڕان ده‌بێت له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێك یان كێشه‌یه‌ك یا ڤایرۆسێك یان نه‌خۆشییه‌ك كه هێرش ده‌باته سه‌رجه‌سته. زانایان ده‌ڵێن ئه‌م شریته‌ی ناوخانهكان، له‌كاتی تووشبوونی به هێرشی ڤایرۆس ئه‌وا له‌رینه‌وه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه! ڕێگه‌ی نموونه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شریته به‌كاری خۆی هه‌ڵبستێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شریته بهرنامهڕێژبكرێتهوه له‌ڕێگه‌ی كارتێكردنی به شه‌پۆله ده‌نگییه دیاریكراوه‌كان. هه‌روه‌ها زانایان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه س به‌خته‌وه‌ری