بابه‌ت: زانایانی ئیسلامی مالیزیا ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن درێسی مان یونایتد نه‌كڕن
[size=24]كوالا لامپور، مالیزیا (AP) –زانایانی ئیسلامی ووڵاتی مالیزیا ڕێگه‌یان به پۆشینی درێسی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی‌دا ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه كڕینی ئه‌و درێسه به هۆی چه‌ند هۆكارێكی ئاینی.
پێی دواین ڕاپۆرته‌كان ئه‌وا زانایانی ئیسلامی له ووڵاتی مالیزیا له‌سه‌ر پۆشینی درێسی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد گفتوگۆیان كردووه ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌بوونی وێنه‌ی شه‌یتانێك و تیرێكی له ده‌ستدایه وه هه‌روه‌ها وه‌ك زانراوه یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد به ڕێد دێڤڵز نازناوی ده‌ركردووه به واتای شه‌یتانه سووره‌كان،وه ڕاپۆرته‌كان باسیان له‌وه كرد كه‌وا موسڵمانانی مالیزیا ڕێگر ده‌بن له كڕینی درێسی یونایتد.
زانایه‌كی ئاینی به اوی حاروسانی زه‌كه‌ریا به ئاژانسی هه‌واڵی Associated Pressـی ڕاگه‌یاند…”ئێمه ته‌نها ئاموژگاری خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ین كه‌وا ئه‌م جۆره درێسه نه‌پۆشن،شه‌یتان بۆ دوژمنی ئێمه‌یه وه به ڕای ئێمه ئه‌مه نرخێكی هه‌ڵه‌یه چونكه شه‌یتان به‌رده‌وام خراپه”.
حاروسانی ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه‌وا زانایه‌كانی تریش هه‌مان ڕای ئه‌ویان هه‌یه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا پلانی ڕێگرتنیان دانه‌ناوه بۆ نه‌فرۆشتنی ئه‌م درێسه .
یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد ڕێژه‌ی هانده‌رانی زۆر به‌رزه له ووڵاتی مالیزیا وه وه‌ك زانراوه مالیزیا ووڵاتێكی موسڵمانه وه په‌یوه‌ستن به چه‌ند عه‌قیده‌یه‌كی ئاینی وه چه‌ند وه‌رزشێكیان قه‌ده‌غه كردووه له مالیزیا وه‌ك یۆگا،نزیكه‌ی 60% مالیزیا موسڵمانن وه به پێی دوا سه‌رژمێریه‌كان ڕێژه‌ی موسڵمانان بریتیه له 28 ملیۆن كه‌س.[/size]
ياريكا