بابه‌ت: تکایه.. ئێوه‌ش ڕای خۆتان ده‌ربڕن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌م
سڵاو هاوڕێیانم ..
من به‌ڕاستی به‌باشی نازانم له به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و بابه‌ت و هه‌واڵانه بنوسرێت له‌سه‌ر مردن و سوتان و خۆکوشتن. چونکه به‌ڕاستی هه‌موویان هه‌واڵی ناخۆشن و کاریگه‌ری سلبی ده‌بێت بۆ سه‌ر باری ده‌روونی خوێنه‌ران. باشتر وایه باس له دیارده‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چاره‌سه‌ره‌کانی بکرێت نه‌ک هه‌واڵی تراژیدی.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک دیلمانی ئازیز چونکه به‌ڕاستی زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌و ده‌ینوسێت و زۆر ماندووه. هیوادارم لێم تێبگات و به‌هه‌ڵه له مه‌به‌ستم تێنه‌گات من ته‌نها مه‌به‌ستم چاکسازیه..
هیوام وایه گشت هاوڕێیان ڕای خۆیان ده‌ربڕن .. چونکه مه‌رج نیه من ڕاست بم ..
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم