[size=24] هه‌رچه‌نده بهتامایی ئه‌وه نه‌بووم په‌یام بنوسم به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کانت هه‌ستیارن وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه
بۆ پرسیاره‌کانی به‌ریزتان ئه‌وه وه‌ڵامی منه
1- به‌ڵێ هه‌یه ئه‌وه شتێکه هه‌موو که‌س ده‌زانی
ته‌نها یه‌ك خواش هه‌یه ئه‌ویش (الله ) جل جلاله
خوای گه‌وره دهفهرموێهُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ[الحديد:٣]
اته/ ئه‌و(خوای گه‌وره) یه‌که‌مه و له پێشییه‌وه هیچ نه‌بووه(که‌واته ئه‌زه‌لییه و یه‌کێک نه‌بووه دروستی بکات!) و دواههمینیشه، له‌وه‌ی هه‌موو ده‌مرن و ته‌نها خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئاشکرا و دیاره؛ به جوانکاری له دروستکراوه‌کانی، پهنهانیشه؛ به هه‌سته‌کانی ئێمه په‌ی پێ نابه‌ین، په‌نهانه وه‌کو خوود و سیفاتی، ئێمه و هیچ زیندووانێکی تریش ناتوانین بزانین خوای گه‌وره چۆنه و چۆن نییه! به‌ڵام ئه‌و به هه‌موو شتێک ئاگادار و زانایه.
وه‌کو وه‌ڵامی خوایی، ئه‌و پێی نهفهرمووین کێ دروستی کردووه هه‌تا ئێمه‌ش به ئێوه‌ی بڵێین! به‌ڵکوو ئه‌و فه‌رموویه‌تی من هه‌ر زیندووم و هه‌بووم، که‌واته وه‌کو ئێمه سه‌ره‌تایه‌کی نه‌بووه، سیفه‌تی(أزلي)ش مانای ئه‌وه‌یه، که هه‌وه‌ڵ و کۆتایی نییه و نابێت. ژیریی ئێمه‌ش ناتوانێت وه‌ڵامی پرسیارێکی وه‌ها بداته‌وه، چونکه په‌یبردنی ژیری ئێمه له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌کان شتی نوێی بۆ ده‌بینرێته‌وه، ئه‌و نوێیانه‌ش(به‌لای مرۆڤه‌وه) ده‌بێت به یه‌کێک له هه‌سته‌کانی هه‌ستی پێ بکات، ئه‌وساکه ده‌توانێ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات، به‌ڵام خوایه‌ک وه‌کو خوود(ذات) و سیفه‌ته‌کانی که له هه‌سته‌کانی ئێمه ونه، چۆن ده‌توانین هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ له‌باره‌یه‌وه بیزانین. به‌ڵکوو ئێمه نه‌مانتوانیوه هه‌موو شتێک له باره‌ی دروستکراوه‌کانییه‌وه بزانین! ڕه‌نگه له(٢%)شمان نه‌زانیبێ، ئیتر چۆن ده‌مانه‌وێ له باره‌ی خواوه هه‌موو شتێک بزانین! ئێمه ناتوانین هێشتا په‌ی به نهێنییه‌کانی مرۆڤێک به‌رین و ڕاز و مه‌به‌سته‌کانی دڵی ئاشكرا بکه‌ین له کاتێکدا خۆی نایه‌وێ، ئیتر چۆنی بتوانین هه‌موو نهێنییه‌کانی خوا ئاشكرا بکه‌ین؟!
گریمانیش ئه‌گه‌ر خواش یه‌کێک دروستی کردبێت، ئه‌ی حیکمه‌ت له‌و دروستکردنه چی ده‌بوو، ئێستا ئێمه ده‌زانین حیکمه‌ت له بوونی ئێمه عیباده‌تی خوا و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی و دادپه‌روه‌رییه، ئه‌وکات ده‌بوو خوایه‌که‌ی تریش یه‌کێکی تر دروستی کردبایه و ئیتر ئه‌مه‌ش نه‌ده‌وه‌ستا و بێ مانا ده‌بوو! که‌واته باشتر و بۆمان مایه‌ی پشووه که بڵێین خوایه هه‌یه ئێمه‌ی دروست کردووه و ئه‌ویش هه‌ر زیندووه و هه‌ر هه‌بووه.
له یه‌کێکیان پرسی؛ ئایا خوا کێ دروستی کردووه؟ وتی: له پێش سێ دوو هه‌یه، و له پێش دوو یه‌ک هه‌یه و له پێش یه‌کیش هیچ
خوای گه‌وره له باسی بته‌کانی بێباوه‌ڕان ده‌فه‌رموێ: ئه‌وانه هیچ ناتوانن هیج دروست بکه‌ن به‌ڵکوو خۆیان دروستکراون، ئیتر چۆن ده‌بێت بیانپه‌رستن!؟ که‌واته به‌و ئایه‌ته‌ش دیاره که خۆی دروست نه‌کراوه و هه‌ر ههبووهوَاتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّا يَخْلُقُونَ شَيْئاً وَهُمْ يُخْلَقُونَ[الفرقان:٣]
نازانم وه‌لامه‌که‌م چۆنه[/size]
دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!