بابهت: مارادۆنا دوور خرایەوە …
رۆژنامەی لارازۆنی ئیسپانیا بلاویكردەوە لە دوای چەند كێشەیەك لە نێوان مارادۆنای راهێنەری هەلبژاردەی ئەرجەنتین و یەكێتی تۆپی پێ ئەو وولاتە، بریاردرا كە مارادۆنا لە پۆستی راهێنەرایەتی هەلبژاردەی ئەرجەنتین دوربخرێتەوە …كێشەكان لە كاتێكدا دەستی پێكرد كە مارادۆنا هۆشداری دایە سەرۆكی فدراسیۆنی ئەرجەنتین كە دەست وەرنەداتە پێكهاتەی هەلبژاردەكەی دەستەی ئەندامانی هەلبژاردەكەی بەلام پاش چەند كاتژمێرێك ئاشكرا بوو كە خودی ئەندامانی هەلبژاردەكەی دەستیان لەو كێشەیەدا هەبووە بریارەكانی سەرۆكی فدراسیۆنیان جێ بە جێ كردووە ..ئەندامانی فدراسیۆنی ئەرجەنتین لەو بروایەدابوون كە مارادۆنا كەم كاری كردووە لە پۆستەكەیدا هەربۆیە برایاریاندا كە لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە …
ياريكا